فارس نەورۆڵی: مەسەلەی غاز پرسێكی نێودەوڵەتییە لەوە گەورەترە حزبێك بتوانێت ڕێگەی لێبگرێت

کوردستان

12/05/2022‌ 2998 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی ـ هەڵەبجەی پارتی ڕایدەگەیەنێت، مەسەلەی غاز لەوە گەورەترە حزبێك بتوانێت ڕێگەی لێبگرێت و لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە دەڵێت: پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و حزبی یەكەمیش دەبێن لەم هەڵبژاردنەدا.

فارس نەورۆڵی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی ـ هەڵەبجەی پارتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ شارپرێس، تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وتی: نازانم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا دەكرێت یان نا، بەڵام پارتی سەدا سەد لە هەموو ئەگەرێكدا ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و بۆئەوەی  پرۆسەی دیموكراسی كێشەی بۆ دروست نەبێت، دەبێت هەڵبژاردن بكرێت، بەشێك لایەن لە كەمبونەوەی دەنگەكانی دەترسێت، بۆیە لەگەڵیدا نییە.

نەورۆڵی وتیشی: بەم دۆخەی ئێستاوە بچینە هەڵبژاردن ڕێژەی بەشداری دەنگدان كەم دەبێت، بەڵام ئەمجارەیش پارتی هێزی یەكەم دەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، ئەوە حەقیقەتە مانەوەی پارتی بۆ كورد گرنگە، بۆمانەوەی پارتی بە بەهێزی جەماوەری پارتی دەچێتە سەر سندوقی دەنگدان.

لەبارەی فرۆشتنی غازەوە و ناكۆكی یەكێتی و پارتی لەسەر ئەو پرسە وتی: غاز بابەتێكی تازەیە، بەڵام نەوت پرسێكی كۆنە و یەكێتی و پارتی ئاگاداری ورد و درشتی نەوت و شیرینی نەوت و داهاتەكەین، بۆ بایەتی غازیش ناكرێت حزبێك بڵێت قبوڵی ناكەم ئەوە پرسێكی نێودەوڵەتییە و گەورەترە لەوەی حزبێك بتوانێت ڕێگەی لێبگرێت.
س.س

بەپەلە