شارپرێس:
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سکرتێری گشتیی رێکخراوی بەدر
هۆشداریداوە لەگەڕانەوەی حیزبی بەعسی قەدەغەکراو بۆسەر گۆرەپانی سیاسیی لەعێراق.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەوتەیەکدا کە بەبۆنەی رۆژی زیندانیانی سیاسیی عێراق پێشکەشی کرد رایگەیاند: دژایەتیکردنمان بۆ ڕژێمی بەعسی ستەمەکار بەهۆی ئەوە بوو کە هۆکاری
ئازاردانی گەلی عێراق بوو.
هەروەک وتویەتی: شۆڕشەکەمان دژ بە ڕژێمی سەددام شۆڕشی برسییەکان نەبوو،
بەڵکو شۆڕشی ئازادیخوازان بوو، وەک وەستانەوەیەک بوو دژ بە ستەم و زۆرداریی.
ئاشکراشی کردووە کە هەوڵ هەیە بۆئەوەی ڕژێمی لەناوچووی بەعس لەعێراق زیندوو
بکاتەوە و بیگێڕێتەوە بۆسەر گۆڕەپانی سیاسیی لە وڵات، جەختیشی کردۆتەوە کە بەهەموو
توانایانەوە بەرەنگاری ئەو هەوڵە دەبنەوە و شکستیپێدەهێنن.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەند جارێک ڕەغدی كچی سەددام حوسێین سەرۆكی لە سێدارەدراوی عیراق ئاشكرای کردووە كە بە
شێوەیەكی ئاشكرا دەگەڕێتەوە بۆ شاری بەغدا و دەسەڵات دەگرێتەوە دەست، تەنانەت باس
لەوەدەکرێت کە هەوڵ هەیە بۆئەوەی کچەکەی سەددام حوسێن بەشداریی هەڵبژاردن و پڕۆسەی
سیاسیی عێراق بکات.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی