شارپرێس:
ناسر خه‌لفی سه‌رۆك و خاوه‌نی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌رنسی ئاشکرای کرد، ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌كه كلیان مباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ل پی ئێس جی نۆێكرده‌وه.
لەگەڵ ئەوەى رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە کە مباپی لریزی یانه‌ی پاریس سان جێرمان جێهێشتووەو گرێبەستى لەگەڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌گه‌رم و واژووکردوە، به‌ڵام دواجار ناسه‌ر خه‌لیفی سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند مباپێ له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی به‌پێی بۆندێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كان بابه‌تی مباپێ به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو سی حوزه‌یرانی داهاتوو، دواتر ناوبراو پابه‌ندبوونی خۆی له‌گه‌ل یانه‌ی پاریس سان جێرمان ئاشكرا ده‌كات.
به‌شێك له‌میدیاكان نه‌یانشارده‌وه مپاپی له‌گه‌ل پاریس تاوه‌كو وه‌رزی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر به‌پێی بۆندێكی ئازاد روو له‌یانه‌ی مه‌درید ده‌كات.