شارپرێس:
کۆمپانیای "شارپ"ی یابانی مۆبایلی هۆشمەندی Aquos Wish 2ی نوێی ڕاگەیاند کە بەوە جیادەکرێتەوە بۆییەکی زۆر پتەوی هەیەو بەرگەی بەرکەوتنی توندو تەڕبوونو گەردو تۆزیش دەگرێت، مۆبایلەکە بەچوار ڕەنگی سپییو خۆڵەمێشیو شینو مەرجانی بەردەستە.
هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی مۆبایلەکەیە بریتین لە:شاشەیەکی قەبارە 5.7ئینچ کە وردی پێشاندانی بریتییە لە 1520×720 پێکسڵ.
کامێرایەکەی سەرەکیی بەکوالێتیی 13 مێگاپێکسڵو کامێرایەکەی گرتنی وێنەی سێڵفی بەکوالێتی 8 میگاپێکسڵ.
بوونی پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 695 5G و پڕۆسێسەری گرافیکی Qualcomm Adreno 619، ئەوە جگە لە رامێکی 4 گێگابایت و یادگەیەکی ناوخۆیی بە قەبارەی 64 مێگابایت.
توانای پاترییەکەیشی بریتییە لە3730 میلی ئەمپێر کە لەڕێگای دەرچەی USB-C یەوە بارگاویی دەکرێتەوە.
و: ئاکۆ ئاڵی