پەکەکە: تورکیا 21 جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە

کوردستان

14/05/2022‌ 330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، كە پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژراون و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە ناوچەی زاپ خراوەتە خوارەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە سەبارەت بە چالاكیی گەریلاكان و هێرشی سوپای توركیا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، لە ڕاگەیاندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، بە پێشەنگایەتیی گەریلاكانی یەژاستار، لە زاپ درۆنێكیان خستووەتە خوارەوە، هەروەها پێنج سەربازی سوپای توركیاش كوژراون.

ئەوەشهاتووە، سوپای توركیا لە زاپ و ئاڤاشین، لەبەرامبەر بەرخۆدانی هێزەكانیان ناتوانێت پێشڕەوی بكات، بۆیە بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردوومانی سەنگەرەكانی شەڕ دەكات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە باسی لەوەشكردووە، سوپای توركیا 21 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە.

بەپەلە