شارپرێس:
پاسدارانى ئێران ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیرده‌كات‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش زانیاریی گرنگ له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، ئێواره‌ى دوێنێ ژمارەیەک هاوڵاتی له‌سنورى ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری ڕوویان لەکوێستانەکانی دۆڵی شێخ ئایشێ لەسنوری قەندیل کردبوو، بەبێئەوەی سنوری هەرێمی کوردستان تێپەڕبکەن لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هێرشیانكراوه‌ته‌سه‌رو ده‌ستگیركراون.
له‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتوون، ئەوکەسانەی دەستگیرکراون ژمارەیان 7 کەسە، 3 کەسیان خەڵکی گوندی پشتئاشانن‌و 2 کەسیشیان خەڵکی گوندی کاسکانن‌و 2 کەسیشیان خەڵکی گوندی ماخۆمەزنان.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه، ده‌ستگیركردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى هه‌رێم به‌هۆى ئه‌وه‌وه بووه كه نزیكى پایه‌گایه‌كى پاسدارانى ئێران بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌چوونه‌ته خاكى ئێرانه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه‌و چەند ئاژه‌ڵێكیان كوشتوون‌و خۆیشیان ده‌ستگیركراون.
ش.هـ