شارپرێس:
به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاده‌گیرێت‌و فڕۆكه‌خانه‌ش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه، به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراق‌و ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان‌و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، بۆتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین.
ئه‌وه‌ش هاتووه، "لەئێستادا گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاگیراوە، لەکاتی ئاساییبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە".
ش.هـ
٢٠٢٢/٥/١٦