بەغدا لەبارەی سلێمانیەوە بڕیارێکی نوێ دەدات

کوردستان

17/05/2022‌ 5076 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لەپەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت کە وەزارەتی بازرگانی عێراق کێشەی بەشە گەنمی پارێزگای سلێمانی چارەسەر کردووە کە کێشەیەکی گەورە بووە.

 د. ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی نوسراوی فەرمی ئاراستەی وەزیری بازرگانی عێراق کردووە لەبارەی کێشەی گەنمی پارێزگای سلێمانی، وەزیری بازرگانیی کێشەکەی چارەسەرکردووە.

د. ئاسۆ فەرەیدون بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق کێشەی بەشە گەنمی پارێزگای سلێمانی چارەسەر کردووە کە کێشەیەکی گەورە بووە، ئێستا بەغدا پشکی هەرێم لە گەنم دەنێرێت.

بەوتەی ئاسۆ فەرەیدون، وەزیری بازرگانی بە نوسراوی فەرمی داوایکردووە پشکی پارێزگای سلێمانی لە گەنم لەو دوو کەشتیەی لە ئوسترالیاوە دەگاتە عێراق بنێردرێت.
لەماوەی ڕابردوودا هاوشێوەی پێداویستییەکانی دیکە، وەک پێویست و هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە گەنم لە بەغداوە نەدەگەیشتە هەرێمی کوردستان