شارپرێس:
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی هەڵبژاردەى سویدو و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی کە ئێستا چەند مانگێکى ماوە ببێتە ٤١ ساڵ دەیەوێت وەرزی داهاتووش لە یارییکردن بەردەوام بێت و چاوی لەنازناوی دیکەو مۆندیالیشە.
رۆژنامەکانى ئیتالیا بڵاویانکردەوە، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی هەڵبژاردەى سویدو و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەیەوێت وەرزی داهاتووش لە یارییکردن بەردەوام بێت و چاوی لەنازناوی بردنەوەى خولی ئیتاڵییەو دەشیەوێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەى مۆندیال بەرێتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، کە ئیبراهیمۆڤیچ لەم هەفتەیەدا نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەژنۆی دەکرێت و دوای چاکبونەوەشى دەیەوێت بگەڕێتەوە یاریگاکان بۆ سەرخستنى یانەکەی.
هەروەها زلاتان لەبەرامبەر بەردەوامبوونى لە وەرزی داهاتوو بڕی زیاتر لە دوو ملیۆن یۆرۆ مووچەی پێدەدرێت و چەند پاداشتێکی دیکەش وەردەگرێت.
س.هـ