شارپرێس:
شارەزوور ده‌شتێكى پان و به‌رینه‌و تاوه‌كو چاو بڕ ده‌كات چێنراوه به به‌روبومى كشتو‌كاڵى ئێره ده‌شتەبە پیتەکەی شاره‌زوره زۆربه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌م ناوچه‌یه كار‌و پیشه‌یان جوتیاریه.
كێڵگه‌كه‌ى وه‌كو ماڵى دووه‌میه‌تى,ئه‌و به‌روبوومه‌ى گونجاوبێت له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى ناوچه‌كه له كێڵگه‌كه‌ى مام خه‌سره‌ودا ده‌بینرێت.*
ئێستا كاتى پێگه‌یشتنى به‌روبوومى گه‌نم و جۆیه,پانتایه‌كى زۆرى زه‌ویه‌كانى به گه‌نم و جۆ داچاندوه و ڕه‌نج و ماندوو بونێكى زۆرى بینیوه تاوه‌كو توانیوه‌تى بیهێنێته به‌رهه‌م.
ئه‌م جوتیاره, گه‌شبینه به بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق، به‌ڵام نایه‌وێت به‌رهه‌مه‌كانى ڕاده‌ستى سایلۆ بكات و ئه‌زموونى ساڵى 2014ى بۆ دووباره ببێته‌وه.
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراقى بڕیاریداوه ئه‌مساڵ ته‌واوى گه‌نمى جوتیاران بە نرخێکی زیاتر وه‌ربگرێت و شایسته دارایه‌كانیان له كاتى خۆیدا بۆ خه‌رج بكرێت,ئه‌م بریاره‌ش له پاى ئه‌وه دێت, تاوه‌كو ئێستا شه‌ڕ له نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا به‌رده‌وامه و ناتوانرێت هیچ بڕه گه‌نمێك هاورده بركێـت و به ناچارى حكومه‌تى عێراقى داواى له جوتیارانى ناوخۆ كردوه كه ته‌واوى گه‌نمه‌كانیان ڕاده‌ستى سایلۆكان بكه‌ن.
بەڵام بەشێک لە شارەزایان پێیانوایە جوتیاران دەبێت وریا بن و وا باشترە بەشێک لە گەنمەکانیان بدەنە سایلۆکانی حکومەتی عێراق و بەشێکیشی بدەنە کۆمپانیاکانی تایبەت بە بازارکردنی گەنم بۆ ئەوەی دور بن لە مەترسی پێنەدانی پارەی بەروبومەکانیان.
هێشتا زۆربه‌ى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بڕه پاره‌یان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه كه له ساڵه‌كانى 2014 و 2015 -2016گه‌نمیان ڕاده‌ستى حكومه‌تى عێراق كردوه.
سه‌رۆكى لقى سلێمانى یه‌كێتى جوتیارانیش ده‌ڵێت ڕه‌نجى ئه‌و سێ ساڵه‌ى جوتیاران بووته ململانێیه‌كى سیاسیى نێوان حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم.
عێراق ژینگه‌یه‌كى له باره بۆ به‌رهه‌م هێنانى گه‌نم و جۆ, ساڵانه بڕى به‌رهه‌م هێنان له ته‌واوى عێراق بریتیه له نزیكه‌ى پێنج ملیۆن تۆن گه‌نم,له هه‌رێمى كوردستانیش به پێى ئاماره فه‌رمیه‌كان ساڵانه یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ئه‌گه‌رچى ووشكه ساڵى كارى كردۆته سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى به‌رهه‌م هێنان بۆ نزیكه‌ى له 25%.