مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەکانی ڕیاڵ مەدریدو لیڤەرپول

وەرزش

28/05/2022‌ 650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عاشقانی تۆپی پێ بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی یارییەکەی ئەمشەوی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان دەکەن کە کاتژمێر 22:00 لەنێوان ڕیاڵ مەدریدو لیڤەرپول بەڕێوەدەچێت.


ئامارەکان دەڵێن، تائێستا ریاڵ‌ مەدریدو لیڤەرپول 8جار لەپاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرەنگاری یەکبوونەتەوه، ریاڵ مەدرید لە 4 یاریی براوە بووه، لیڤەرپول لە 3 یاریی براوە بووە، لەڕووبەڕووبوونەوەیەکیش یەکسان بوونە.

یەکەم رووبەڕووبوونەوە لەساڵی 1981 ئەنجامدرا، بەسەرکەوتنی لیڤەرپول بەئەنجامی 1-0 کۆتاییهات.

هەروەها لەقۆناغی 16ی وەرزی 2008-2009 هەردوو یانە بەرەنگاری یەکبوونەوەو لیڤەرپول لههەردوو یاریی چوون‌و گەڕانەوە سەرکەوتوو بوو.

لەوەرزی 2014-2015 جارێکی تر هەردوو یانە بەرەنگاری یەکتربوونەوەو ڕیاڵ مەدرید هەردوو یارییەکەی بردەوەو لەکۆتا یاری یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ساڵی 2018 ڕیاڵ مەدرید بەگۆڵێکی بێوەڵام یارییەکەی لەسوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

هاوکات ساڵی ڕابردووش لەبەرەنگارییەکانی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان‌و لەیاری گەڕانەوە، ڕیاڵ مەدرید 3-1 سەرکەوتوو بوو، یاریی چونیش بەیەکسانبوونی نەرێنی کۆتاییهات.

ڕەنج ڕەسوڵ