بەرشەلۆنە لەبەر دوو هۆکار دەیەوێت پیکى دوور بخاتەوە

وەرزش

06/06/2022‌ 478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لەبەر دوو هۆکاری سەرەکى دەیەوێت جێرارد پێکی لە یاریکردن دوور بخاتەوە، بەڵام لە ئیدارەى یانەکە بمێنێتەوە.

رۆژنامەکانى ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، کە یانەى بەرشەلۆنە هەوڵەکانى بۆ رازیکردنى پێکی دەستپێکردوە بۆ ئەوەى واز لە یاریکردن لە بەرشەلۆنە بهێنێت.

لەبارەى وازهێنانى ئەو یاریزانەش یانە کەتەلۆنییەکە پێیوایە کە پێکی موچەیەکى زۆر وەردەگرێت و بووەتە بارگرانى بەسەر یانەکەوە، دوەەمیشیان ئاستى ئەو یاریزانە دابەزیوە کە کاریگەرى لەسەر هێڵێ بەرگری یانەکە دروست کردوە.

پێکی گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى بەرشەلۆنە تا ساڵى ٢٠٢٤ نوێکردوەتەوە، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە پێیوایە کە ئێستا کاتى ئەوەیە پێکی واز لە یاریکردن لەبەرشە بهێنێت، بەڵام دەتوانێت لە ئیدارەی یانەکە کار بکات.

پێکى لەسەرەتادا لە قوتابخانەی بەرشەلۆنە پێگەیشتووە، بەڵام دواتر بە گرێبەستێک چووتە یانەی منچستەر یونایتدو ساڵى ٢٠٠٨ گەڕاوەتەوە بەرشەلۆنەو تائێستا لە پێکهاتەى سەرەکى ئەو یانەیە بەردەوامە لە یاریکردن.

س.هـ