بۆ توشبوانی نەخۆشیی شەکرە.. ئەم 5 میوەیە بڕێکی کەم لەشەکریان لەناودایە

تەندروستی

09/06/2022‌ 381 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میوەکان دەتوانن وەک خۆراکێکی تەندروست‌و هاوسەنگ چەندین ڕەگەزی خۆراکیی بەجەستە ببەخشن، بەڵام زۆر کەس درک بەوە ناکەن کە میوە بەهەموو جۆرەکانییەوە بڕێکی جیاوازی شەکری تێدایە.

ئەگەر تۆ نەخۆشیی شەکرەت هەیە یان لەوکەسانەی کە سیستەمێکی خۆراکیی کەم شەکریان کەم کاربۆهیدرات پەیڕەو دەکەیت، ئەوە گرنگە بزانیت چەند شەکر لەو میوەیەدا هەیە کە دەیخۆیت.

لێرەشدا ئاماژە بەچەند میوەیەک دەکەین کە هەرچەندە کەم شەکرن، بەڵام دەوڵەمەندن بەخۆراک پێدەرەکان‌و چەندین سوودی تەندرووستیشیان هەیە:

قۆخ
قۆخ هەرچەندە تامێکی شیرینی هەیە، بەڵام دانەیەک لەقۆخی قەبارە مامناوەند نزیکەی 13 گرام لەشەکری لەناودایە، ئەم موەیەش سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمە کە ڕۆڵی گرنگی لەباشکردنی چەندین ئەرکی ئۆرگانەکانی جەستەدا هەیە.

فراولە (شلک)
فراولە جگەلەوەی سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین سی‌و ڕیشاڵەکانەو چەندین توخمی خۆراکیی تێدایە کە بۆ ڕێگرییکردن لەتووشبوون بەشێرپەنجە باشە، هەروەک لەدانەیەک فراولەی قەبارە مامناوەند تەنها 8 گرام شەکری تێدایە.

تووی ڕەش
تووی ڕەش دەوڵەمەندە بەفیتۆکیمیاییە بەسوودەکان‌و وەک دژە هەوکردن‌و دژە میکرۆبێک کاردەکات، یەک دانە لەتووی ڕەش 7 گرام لەشەکری لەناودایە، جگەلەوەی سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵەکان‌و ڤیتامین سی‌و ئەی‌و کەیە.

گریب فروت (سندی)
بۆ ژەمی بەیانیان بەسوودە، هەر دانە سندییەک بڕی 8.5 گرام شەکری لەناودایە.

سێو
یەک دانە سێوی قەبارە مامناوەند نزیکەی 19 گرام شەکری تێدایە. ئەو میوەیە کە لەسەدا 86ی لەئاو پێکهاتووە چەندین توخمی خۆراکیی تێدایە کە یارمەتیی دەستکەوتنی خەوێکی باش‌و ڕێگرییکردن لەقەبزیی دەدات.

پرتەقاڵ
هەر دانە پڕتەقاڵێک نزیکەی 12 گرام شەکری لەناودایە، جگەلەوەی دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی‌و ڕیشاڵەکان‌و چەندین فیتۆکیمیای جیاوازی لەناودایە کە پەیوەستن بەتەندرووستیی پێست‌و باشکردنی ئەرکەکانی مێشک.

و: ئاکۆ ئاڵی