بەرشەلۆنە گرێبەستی ڕۆبێرتۆ نوێدەکاتەوە

وەرزش

10/06/2022‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرجی رۆبێرتۆی یاریزانی یانەکەیان بڵاوکردەوە بۆ ماوەی ساڵێکیتر و تا هاوینی 2023.٦

یانەکە ئاماژەى بەوە کردوە کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نوێکەی رۆبێرتۆ لەگەڵ یانەکەیان بری 400 ملیۆن یۆرۆیە و یاریزانەکەش مافی درێژکردنەوەی هەیە بۆ ساڵێکیتریش.

یانە کەتەلەنۆییەکە ستایشى ئەو یاریزانەى کردوەو باسى لەوە کردوە کە رۆبێرتۆ کوڕی یانەکەیانە و پیشتر لە لاماسیاوە سەرخراوە بۆ تیپی یەکەم و خاوەنی گۆڵە مێژوویەکەیە بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە شەوێ ڕیمۆنتاداکەی چامپیۆنز لیگدا.

دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی، رۆبیرتۆ بۆ رۆژنامەنوسان وتی: دڵخۆشم و نیوەی تەمەنم لەم یانەیە بەڕێکردووە، دەمەوێت جاریکیتر چێژ ببینم لە بەرشەلۆنە و هاندەرانیش دڵخۆش بکەمەوە.