سه‌رۆكی پێشووی فیفا و یوفا رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە

وەرزش

10/06/2022‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەریەکە لە سه‌رۆكی پێشووی فیفا و یوفا به‌هۆی تێوه‌گلانیان له‌ كاری گه‌نده‌ڵی رێکخراوەکانیان برانە بەردەم دادگا.

جۆزێف سیپ بلاته‌ری سویسری سه‌رۆكی پێشووی فیفاو میشیل پلاتینی فه‌ڕه‌نسی سه‌رۆكی پێشووی یوفا به‌هۆی تێوه‌گلانیان له‌ كاری گه‌نده‌ڵی رووبه‌رووی دادگا كرانه‌وه‌.

 هه‌ردوو سه‌رۆكی پێشووی دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی تۆپی پێی جیهان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری گه‌نه‌ده‌لی به‌ بڕی دوو ملیۆن دۆلار دادگایی كران‌.

 بلاته‌ری سه‌رۆكی فیفا له‌ سالی دوو هه‌زاروپازده‌ دوای حه‌ڤده‌ ساڵ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو، دوێنێش ئاماده‌ی دادگا بوو، به‌ڵام به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی بلاته‌ر دانیشتنه‌كه‌ بۆ ئه‌مڕۆ هەینى دواخرا.

ناوەڕاستى مانگی داهاتووش دوا واده‌یه‌ بۆ ده‌رچوونی دوایین بڕیاری دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه‌ وه‌رزشیه‌ی پێشووی جیهان .