شارپرێس:
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌ى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و حزبه‌كانى هه‌رێم ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پلاسخارت پێى وتین ئاوا به‌رده‌وامبن هه‌رێم نامێنێت".
عه‌لى باپیر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ میدیاى فه‌رمیی حزبه‌كه‌ى ڕایگه‌یاند، "له‌كۆبونه‌وه‌ى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و حزبه‌كانى هه‌رێم، پلاسخارت جه‌ختى له‌قسه‌كانى پێشووى كردۆته‌وه‌و وتویه‌تى به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت به‌رده‌وامبێت".
وتیشى:"ئه‌وه‌ى به‌رپرسه‌كان ده‌یكه‌ن، به‌و هه‌موو ئۆتۆمبێل‌و پاسه‌وانه‌وه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك لێیان بترسێت، له‌كاتێكدا پێویسته كارێك بكه‌ن خه‌ڵك خۆشى بوێن".
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، "ده‌سه‌ڵات خۆى خه‌ڵكێك ده‌هێنێته پێشه‌وه به‌ناوى ئۆپۆزسیۆن جنێویان پێبدات بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكه ناڕازیه‌كه له‌و حزبانه دوربكه‌ونه‌وه كه خاوه‌نى په‌یڕه‌و پڕۆگرامێكن بۆخه‌ڵك‌و به‌ڕاستى ده‌بنه جێگه‌ى مه‌ترسى بۆسه‌ر پایه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان‌و خه‌ڵكیش تاوانباره كه‌به‌دواى ئه‌وانه ده‌كه‌وێت‌و دواییش سه‌رى له‌هیچه‌وه ده‌رده‌چێت".
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌یدا باس له‌وه‌ش ده‌كات، "به‌شێكى زۆرى به‌رپرسه‌كان ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك دینى نه‌بێت، چونكه دز بازاڕى شێواوى ده‌وێت".
تائێستا دووجار نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم كۆبوه‌ته‌وه‌و ئامانج له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمه له‌كاتى خۆیدا.
ئ.ق
