شارپرێس:
هەندێک لەخەو هەڵدەستنو هەستدەکەن هیچ وزەیەکیان نییە بۆ ئەوەی لەجێگاکەیان بێنەدەرەوە، هەندێکی تریان لەکارەوە دەگەڕێنەوە ماڵەوە واهەستدەکەن بەتەواوەتیی شەکەتو ماندوون، یان لەناوەڕاستی کۆبوونەوەیەکی گرنگدا تەرکیزیان لەدەستدەدەنو ناتوانن وەک پێویست گرنگیی بەبابەتەکە بدەن.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی تەندروستیی "بۆڵدسکی" لەبابەتێکدا باوترین هۆکارەکانی ئەم حاڵەتانە خستۆتەڕوو، کە دەتوانرێت بەسەر هەندێکیاندا زاڵ بیت، وەک کەمخەوی، سترێس، دەرمان، تەنانەت نەخۆشییەکانی دڵ، ئەوانیش بریتین لە:
کەمخوێنیی.
کێشەکانی پەیوەست بەڕژێنی دەرەقیی.
نەخۆشیی شەکرە.
کەمی ڤیتامین B12
ستایلی ژیان کە جوڵەیەکی کەمی تێدابێت.
کەمخەویی.
هەندێکجۆر لەخۆراک، وەک بەرهەمەکانی سپیاییو هێلکەو پاقلەی سۆیا.
سترێسو گوشاری دەروونیی.
خەمۆکیی.
وشکبوونەوەی جەستە بەهۆی کەمخواردنەوەی شلە.
لەهۆکارە سەرەکییەکانی تری هەستکردنی بەردەوام بەماندوێتییو داهێزرانی جەستە:
زیادەڕەوی لەخواردنەوە وزەبەخشەکان.
کەمخواردنی پرۆتین.
کەمی بەکارهێنانی کالۆری.
زیادەڕەوی لەخواردنی کاربۆهیدراتی پڕۆسێسکراو.
و: ئاکۆ ئاڵی