ڕێژەی مردن بە تای خوێنبەربون بەرزبویەوە

عیراق

19/06/2022‌ 283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووان و مردن بە تای خوێنبەربوون بەرز بووەتەوە.

 سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئامارەکانی کەیسی تای خۆێن بەربوون لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە 194 کەس بەرز بوویەوە، کە 32 مردوون.

پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ چوار فاکتەری دیاریکرد کە هاوبەشبوون لەهەڵکشانی تای خوێنبەربوون لەعێراق، هاوکات میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئاژەڵ و پەتای خستەڕوو.

وتەبێژەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق داوای لە هاوڵاتیان کرد تا بتوانن خۆیان بپارێزن لە خواردن و چوونە دەرەوە لەکاتى گەرمادا.