ده‌ته‌وێت ته‌مه‌نت درێژبێته‌وه‌؟

هەمەڕەنگ

21/06/2022‌ 202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری "ساینس"دا بڵاوکراوەتەوە، تیمێک لە زانایان ڕێگا یاخود شێوە ستایلێکی ژیانیان ئاشکرا کردووە کە ئەگەر پەیڕەو بکرێت، ئەوە لەباریدا هەیە تاراددەی سێیەک تەمەنی گریمانکراوی مرۆڤ درێژ بکاتەوە.

لێکۆڵینەوەکە دەڵێت دوورکەوتنەوە لە درەنگ خواردنی نانی ئێوارە و کەمکردنەوەی کالۆریی بەکاربراو، لەباریدا هەیە بەڕاددەی سێیەک تەمەنی گریمانکراوی مرۆڤ درێژ بکاتەوە.

زاناکان وتویانە، زۆر گرنگە پێداچوونەوە بە خشتەی ژەمە خۆراکییەکاندا بکرێت، بەشێوەیەک ژەمی بەیانیان و نیوەڕۆیان گەورەتر بێت و لەئێواراندا بڕێکی کەم خواردن بخورێت، جگە لەوەی گۆڕینی کاتی ژەمەکان رەنگە کاریگەریی هەبێت لەسەر خاوکردنەوەی ئەو پڕۆسەی هەوکردنەی کە هاوشان لەگەڵ بەتەمەنداچووندا درووست دەبێت.

ئەوەش هاتووە: کەمکردنەوەی بەکاربردنی گەرمۆکەش (کالۆری) کاریگەریی لەسەر درێژکردنەوەی تەمەن هەیە، بەڵام ئەو میکانیزمانەی بەهۆیەوە روودەدات هێشتا زۆر ڕوون نییە.

زانایان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوڕێگایانەی سەرەوە بۆ باشترکردنیدۆخی تەندرووستیی پشت بە کێشی جەستە نابەستن. توێژینەوەکە کە تیشکی خستۆتە سەر خشتەی ژەمەکان، لەسەر مشکی تاقیگەیی ئەنجامدراوە،سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە دەستوەردان لەڕیتمەکانیکاتژمێریی بایۆلۆجی جەستەتەمەن درێژ دەکاتەوە و و بواری زیاتر بۆئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر میکانیزمەکانی پیربوون خۆش دەڕەخسێنێت.

و: ئاکۆ ئاڵی