داهاتى نەوتى عێراق ژمارەیەکى نوێی پێوانەیی تۆمار دەکات

عیراق

21/06/2022‌ 381 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق-سۆمۆ ڕایگەیاند، بەرزترین داهاتیان لە مێژووی هەناردەكردنی نەوتی عێراقدا بەدەستهێناوە و پێشبینیش دەكات، نرخی بەرمیلێك نەوت لە ١١٥ دۆلاردا بمێنێتەوە تا كۆتایی ئەمساڵ.

محەمەد سەعدون، بەڕێوەبەری توێژینەوەی بەبازارکردن لە سۆمۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: ئێمە لە چوارچێوەی نرخێکی بەرزدا بازارکردن لەنەوت دەکەین، هەروەها تا ئێستا بەرزترین داهاتمان بەدەستهێناوە لە مێژووی هەناردەی نەوتی عێراق، کە نزیکەی ١١ ملیار دۆلار بووە لە مانگی ڕابردوودا و پێشبینی دەکەین، بەمجۆرە بەردەوامبێت.

لەبارەی پێشبینییەكانیانەوە بۆ نرخی نەوت، بەڕێوەبەری توێژینەوەی بەبازارکردن لە سۆمۆ وتی: ئاماژەکان نیشان دەدەن کە نرخی نەوتی جیهانی ئەمساڵ لە ١١٥ دۆلار دەمێنێتەوە، هه‌ندێك كۆمپانیاش پێشبینیان كردووه‌ نرخی بەرمیلێك نەوت بگاته‌ ١٥٠ دۆلار. 
س.س