شارپرێس:
هاوڕێ مەلا ستار ئەندامى لیژنەى دارایی لەپەرلەمانى کوردستان کۆبووەو رایگەیاند، ئەمرۆ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمان کوبووەوە، ئامادەکاری بۆ (12) راپۆرت کرا، بۆ ئەوەی بکرێت بە ڕاپۆرتێک دانیشتنێکی تایبەت پەرلەمانی بۆ ئەنجام بدرێت بە ئامادەبوونی وەزیری دارای و ئابووری و لایەنی پەیوەندی دار لە حکومەت.
ئەو راپۆرتانەى کە لیژنەى دارایی ئامادەیکردون و گفتوگۆیان لەسەر کراون بریتیبوون لە:
- ئەو قەرزانەی حکومەت کە لەلای مووچەخۆرانە بەشێوەی "مقاصە" واتە لە مووچە پاشەکەوتکراو و لێبڕاوەکان هەڵیگرێتەوە.
- پرسی دواکەوتنی مووچە و گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان.
- پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، نەناردنی بوودجە بۆ پەرلەمانی کوردستان، داهاتی خاڵە سنوورییەکان، دۆخی دارایی لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان، -خراپیی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەو دواکەوتنی،
-خراپیی کۆکردنەوەی باج و ڕسومات، دامەزراندنی خراپیی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەو دواکەوتنی
-خراپیی کۆکردنەوەی باج و ڕسومات، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، فەرمانبەرانی گرێبەست
-سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان، و دەرچووانی دانەمەزراو.
-زیادکردنی باج و گرانبوونی نرخی بازاڕ
-چارەنووسی شایستە داراییەکانی ژنانی بێ هاوسەر و بەخێوکەرانی پەککەوتووان، و کێشەی بێکاری و دامەزراندن