شارپرێس:
شاندێكى عێراق سه‌ردانى بیلاروسیاو پۆڵه‌نداى كرد‌و شانده‌كه باسى له‌وه‌كردوه هه‌ندێك زانیاریان پێدراوه كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆڵه‌نداوه كوژراون و به‌نهێنى ته‌رمه‌كانیان شاردراوه‌ته‌وه.
میدیا عێراقیه‌كان بلاویانكرده‌وه، شاندێكى عێراق سه‌ردانى وولاتانى بیلاروسیاو پۆڵه‌ندایان كردوه‌و به‌پێى به‌دواداچونه‌كانیان هه‌ندێك زانیاریان ده‌ستكه‌وتوه كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوپاى پۆڵه‌نداوه كوژراون و به‌نهێنى ته‌رمه‌كانیان كراوه به‌ژێر خۆڵه‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌ستى پێكردوه‌و ژماره‌یه‌ك میدیاش له‌نێویاندا میدیا ڕوسیه‌كان هه‌واڵیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه.
ساڵى ڕابردوو ژماره‌یه‌كى زۆر كۆچبه‌ر له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه رویانكرده بیلاروسیاو هه‌وڵیاندا ئه‌و وڵاته وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ چوونه ئه‌وروپا به‌كاربهێنن و ژماره‌یه‌كى زۆریان گه‌یشتنه ووڵاتانى ئه‌وروپاو به‌شێكیان گه‌رانه‌وه عێراق و هه‌رێمى كودستان.
ئ.ق