شارپرێس:
لیژنەی کاروباری نێودەوڵەتی و کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ویلایەیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دۆسیەی کوشتنی ژمارەیەک زانایانی ئەتۆم ئیدانە دەکەین و سزایان دەدەین.
لیژنەی کاروباری نێودەوڵەتی و کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەدا، سزایان لە دژی ئیدارەی ئەمریکا و ژمارەیەک لە بەرپرس و دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە دەرکردووە.
باس لەوەشکراوە ئەو سزایەش کە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان دیاریان کردووە، پێدانی بڕی 4 ملیار و 300 ملیۆن دۆلارە کە پێویستە لە لایەن ئیدارەو دامەزراوەکانی ئەمریکاوە بەرپرسەکانیەوە بدرێن.