هێمن هه‌ورامى دوا زانیاریی له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ئاشكراكرد

کوردستان

02/07/2022‌ 2401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان دوایین زانیاریی له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى دیاریكراودا به‌ڕێوه‌بچێت"، ده‌شڵێت:"عەیبەیەكی گەورەیە بۆ هەموو حزبە سیاسییەكان‌و فراكسیۆنەكانیان كە نەتوانن هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بكرێت".


هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەكۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامەوانیدا كه‌ په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگەیاند، "ئەستەمە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت‌و تائێستا لەسەر ئەو پرسە هیچ لێكنزیكبونەوەیەك لەنێوان لایەنەكاندا نییە".

وتیشى:"عەیبەیەكی گەورەیە بۆ هەموو حزبە سیاسییەكان‌و فراكسیۆنەكانیان كە نەتوانن هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بكرێت".

هه‌ورامى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "پێویستە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و ڕاپرسی كارابكرێتەوە بۆ ئەوەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردن بكات".

سەبارەت بەپرسی پێكهاتەكانیش ڕایگەیاند، "دەبێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیاربدەن نوێنەرایەتییەكانیان دیاریبكەن".

ش.هـ