شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستام خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگەى بۆ ساڵانی 2018و 2019 واژۆكردو وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ش فه‌رمانى وزارى پێده‌رده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه داوایكرد ناوى ئاشكرانه‌كرێت به‌شارپرێسى وت:"خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵانی 2018و 2019 کارەکانی لەئەنجومەنی وەزیران تەواوبووە گەڕاوەتەوە وەزارەتی پێشمەرگە".
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "دواى نیشاندانى ڕه‌زامه‌ندى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمه‌وه، بەواژۆی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه فەرمانى وزاری پێدەردەکرێت‌و ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئەمەش بەشێکە لەچاکسازیەکانی وەزارەتى پێشمه‌رگه كه ماوه‌یه‌كى زۆره ده‌ستى پێكردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌كۆتاییه‌كانى مانگى 4ى ئه‌مساڵدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەبەردەم ژمارەیەک لەبەرپرسانی وەزارەتەکەی ڕونکردنەوەی لەبارەی پرسەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران (تەرقیە)و ژمارەیەک پرسی دیکەدا.
ئه‌وكات وتى:"هەموو هەوڵێکدەدەین بۆ ئەوەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگەو ئەفسەران بچێتە سەر ڕێڕەوی خۆیی‌و لەکاتی خۆیدا بکرێت، بۆ پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگەش دوو خشتەمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووەو چاوەڕوانین ڕەزامەندی لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی دوو خشتەی دیکە ڕەوانە بکەین".
ش.هـ