چی ڕودەدات ئەگەر بەیانیان لەسەر گەدەی بەتاڵ مۆز بخورێت؟

تەندروستی

05/07/2022‌ 814 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەگەڵ ئەوەی مۆز یەکێکە لەو میوانەی چەندین ڕەگەزی خۆراکیی سودبەخشی بۆ تەندروستیی مرڤ تێدایە، بەڵام بەگوێرەی بابەتێکی پێگەی "وێڵ ئاند گوود" پسپۆڕان هۆشدارییان لەکاریگەرییە نەرێنییەکانی خواردنی مۆز لەخورێنی داوە "لەسەر سکی خاڵی".

بەگوێرەی قسەی دکتۆرە جینیفەر ماینگ پسپۆڕی بواری خۆراکیی لەنیویۆرک، لەکاتی بەیانیاندا ڕێژەی شەکری جەستەی مرۆڤ بەشێوەیەکی سروشتیی بەرزدەبێتەوە ئەگەربێت‌و تووشبووی نەخۆشیی شەکرە نەبێت، جەستەش بڕێکی زۆر لەئەنسۆلین بەرهەمدەهێنێت بۆئەوەی هاوسەنگی شەکر لەناو خوێندا ڕابگرێت، بۆیە خواردنی مۆز لەبەیانیاندا بیرۆکەیەکی باش نییە.

بەوتەی ئەو، ڕیشاڵ‌و پڕۆتین‌و چەورییەکان دەبنە هۆی خاوکردنەوەی پڕۆسەی مژینی شەکر لەجەستەدا، ئەمەش وادەکات بەرزبوونەوەی زۆرو کەمبوونەوەی لەناکاوی ڕێژەی شەکر لەناو خوێندا دروست نەبێت.

بۆیە کاتێک جەستە بڕێکی زۆر لەئەنسۆلین بەرهەمدەهێنێت لەدوای خواردنی ژەمێکی دەوڵەمەند بەکاربۆهیدرایتی سادەو گەورەی وەک مۆز، ئەوە وادەکات ڕێژەی شەکری ناو خوێن زۆر کەمبێتەوە، کە ڕەنگە سەربکێشێت بۆ دروستبونی حەزێکی زۆر بۆ خواردنی شیرینی، ئەویش بۆئەوەی جەستە ڕێژەی شەکر بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ئاستە سروشتییەی پێویستە.

و: ئاکۆ ئاڵی