شارپرێس:
توشبوانى نه‌خۆشى په‌تاى كۆلێرا له‌عێراق ڕوو له‌هه‌ڵكشانه‌و ئه‌مرۆ له‌پارێزگاى زیقار زۆرترین ڕێژه‌ى توشبوان به‌به‌راورد به‌رۆژانى پێشترى پارێزگاكه تۆماركرا.
حسێن ڕیاز به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى زیقار به میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاندوه، له‌ماوه‌ى 10 رۆژى رابردووى بڵاوبونه‌وه‌ى كۆلێرا له پارێزگاكه‌یان ئه‌مرۆ زۆرترین ڕێژه تۆماركراوه.
ریاز ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردودا 9 توشبووى نه‌خۆشى كۆلێرا تۆماركراوه‌و كۆى گشتى ئه‌وانه‌ى توشى كۆلێرابوون گه‌یشته 23 كه‌س.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق هۆشداریدا به‌وه‌ى كه په‌تاى كۆلێرا، كۆرۆنا، تاى خوێنبه‌ربوون هه‌رسێكیان له‌عێراق ڕووله‌هه‌ڵكشانه‌و پێویسته هاووڵاتیان خۆیارێزى بكه‌ن.
ئ.ق