ئیتاڵیا و بەڕازیل گەیشتنە یارى کۆتایى خولى بالەى جیهان

وەرزش

17/07/2022‌ 291 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەریەکە لە ئیتاڵیا و بەڕازیل سەرکەوتنیان بۆ یارى کۆتایى خولى بالەى کچانى جیهان بەدەستهێنا.

 لە قۆناغى پێش کۆتایى خولى بالەى جیهان و لەسەر ئاستى کچان، هەردوو هەڵبژاردەى ئیتاڵیا و تورکیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

ئیتاڵیا بە سێ گێمى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى گێمەکانیش 25 بە 18 و 28 بە 26 و 25 بە 22 خاڵ بوون.

بەم ئەنجامەش ئیتاڵیا سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا بەرامبەر هەڵبژاردەى بەڕازیل یارى دەکات، کە ئەمیش لە قۆناغى پێش کۆتاییدا بە سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک لە هەڵبژاردەى سڕبیاى بردەوە.

بەڕازیل نۆ جار نازناوى خولى بالەى جیهانى بەدەستهێناوە، کە ئەمەش ژمارەیەکى پێوانەییە و ئەمریکاش بە شەش نازناو لە پلەى دووەمدایە، هۆڵەندا و چینیش یەکى جارێک بوون بە پاڵەوانى خولەکە.