شارپرێس:
ئەڵمانیا ڕیزبەندی پلە یەك لەسەر ئاستی جیهان دەبەخشێتە دەستپێشخەرییە مرۆییەکانی ئاسیاسێڵ؛
گەورە کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە عێراق بۆ پشتگیریکردنی لە "بەیەکترشادکردنەوەی
ئاوارەکان".
لە شەشەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی CC-GLOBALـی ساڵانە لە ئەڵمانیا، خەڵاتی پلە یەک لەسەر ئاستی جیهان درایە دەستپێشخەرییە مرۆییەکانی ئاسیاسێڵ، ئەوەش لەپێناو پشتگیریکردنی لە پڕۆژەی "بەیەکترشادکردنەوەی ئاوارەکان" لە عێراق.
18ـی حوزەیرانی 2022، کریەر کمیونیتی Carrier Community، کە پلاتفۆڕمێکی جیهانیی تایبەتە بە کەناڵەکانی میدیا و براندەکانی بازرگانی و تۆڕەکانی دابینکاریی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان و هاوبەشەکانی بواری سیستمی ژینگەیی (ئیکۆ سیستەم)، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 320 میوان، میوانداری شەشەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی CC-GLOBALـی ساڵانەی کرد.
کریەر کمیونیتی "Carrie Community" کە ناودارترین یانەی جیهانیی تایبەتە بە کۆمپانیاکانی مۆبایل و بارەگاکەی لە بەرلینە، رێزلێنانی بەخشییە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە عێراق ئەوەش لە نێوان کۆمپانیا و دامەزراوە گەورە رکابەرەکانیداو ئاسیاسێڵی وەکو یەکەمین کۆمپانیا دەستنیشانکرد لەسەر ئاستی جیهان لە پای ئەو رۆڵەی گێڕاویەتی لە دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانەکانیدا ئەوەش بەهۆی ئەم پڕۆژەیەی کە لە "بەیەکتر شادکردنەوەی ئاوارەکان" لە عێراق کردوویەتی.
لە راگەیەنراوێکدا ئاسیاسێڵ رایگەیاندوە"دەستپێشخەرییەکانمان (ناوەندەکانی هیوا) لە کەمپەکانی ئاوارەکان شێوازێکی تایبەت بوو بە ئاسیاسێڵ بۆ باشترکردنی ژیانی ئەو ئاوارانە کە ناچارکراون ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن و رووبکەنە نادیار؛ ناچارکراون لە هەلومەرجێکی ناهەمواردا بژین لە پێناو دەربازبوون لە تووندوتیژی و مامەڵەی نامرۆڤانە. ناوەندەکانی هیوا کراون بە دوو بەشەوە: یەکەمیان تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی یارمەتی پزیشکی ئۆنلاین و رەوانەکردنی کەیسە مەترسیدارەکان بۆ شاری پزیشکی فاروق بۆ وەرگرتنی چارەسەری بێبەرامبەر، دووەمیشیان ئینتەرنێت کافێیەکە کە یارمەتیی پەنابەران دەدات لەگەڵ خێزانەکانیان لە پەیوەندیدا بن، درێژە بە خوێندن بدەن، زیاتر ئاگاداری بارودۆخی عێراق بن یان تەنانەت بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، بەتایبەتی بۆ مناڵەکانیان."
عومەر فالح کە بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و میدیایە لە ئاسیاسێڵ باسى لەوەکردوە"کاتێك ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ یارمەتیدانی خوشك و براکانمان لە کەمپەکانی ئاوارەکان، هەستدەکەین هێشتا هیچی وامان نەکردووە و دوایەمین شت بیر لێ بکەینەوە بەدەستهێنانی خەڵاتە. ئێمە وەکو کۆمپانیایەکی خزمەتگوزار، ئەوەی کردوومانە لە باوەڕبوونمان بە بەها و پرەنسیپە سەرەکییەکانی ئاسیاسێڵ کردوومانە. بەڕاستی ئازارمان دەدات کە دەبینین چەندین خێزان ناچارکراون ماڵوحاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و، تاوەکو ئێستاش ناتوانن بگەڕێنەوە."
هەروەها ئاسیاسێڵ ئەو خەڵاتەی لە ئەنجامی کارەکانی لە کەمپەکانی ئاوارەکان پێ بەخشراوە، لە درێژەی بەرنامە بەردەوامەکانی لە بواری "CSR"دا لە عێراق. دەستەی داوەرانی خەڵاتەکانی "Carrier Community" کە کۆمەڵێک داوەری دەستەبژێر "نوخبە"ن، بەوە ناسراون کە رژدترین و وردترین دەستەی داوەرین لە کۆمەڵگەی تێلیکۆمدا لە جیهان و خەڵات و ریزبەندییەکانیان دوای پرۆسەیەکی گەڕان و لێكۆڵینەوە چڕوپڕ دەبەخشنە براوەکان.
عومەر فالح دەشڵێت"بەڵێن بە گەلی عێراق دەدەین کە ئاسیاسێڵ هەمیشە باشترین و پێشکەوتووترین خزمەتگوزارییان پێشکێش دەکات، چ ئەوەی سوود بە کۆمەڵگە دەگەیێنێت بەشێوەیەکی گشتی، یان بە کەرتی پەیوەندییەکان".
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى
پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله 1ى كانونى
دووەمی 2022 ــەوە ژمارهى بهشدرابووانی گەیشتووەتە 16 مليۆن بەشداربوو.
ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە
یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزاری 4G+ بە کوالیتییەکی بەرز لە
سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات. تۆڕى ئاسياسێڵ زیاتر 99% ـى
دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته
فراوانترين تۆڕى مۆبايل له بەرامبەر دوو كۆمپانيایەکەی تری مۆبايل له عێراقدا.
ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین
دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین
کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. لە سەرەتای ساڵی 2022 ــەوە ئاسیاسێڵ وەکو خێراترین
خزمەتگوزاری 4G+ و گشگیرترین ڕووماڵی تۆڕی
ئینتەرنێت لەلایەن Ookla® ـەوە دەستنیشانکرا.
ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان "PJSC"، بەشی پەیوەندییە
گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە: www.asiacell.com
دەربارەی "Carrier Community":
یانە یان پلاتفۆرمی "Carrier
Community" یانەیەکی تایبەتی جیهانی تێلیکۆم و پیشەسازیی تۆڕبەندیی و براندینگە کە
تایبەتە بە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری تێلیکۆم. ئەم پلاتفۆرمە سەرچاوە و چەقی
بەهێزکردنی دەرفەتەکانی بزنسە لە سەرجەم کەرتەکانی پیشەسازیی تێلیکۆمدا، لەوانە،
پەیوەندی دەنگیی، ئینتەرنێت، کورتەنامە، مۆبایل، داتا سەنتەر، خزمەتگوزارییەکانی VAS، ئینتەرنێتی شتەکان "IoT"، MVNO، ISP، کێبڵەکانی ژێر دەریا،
تێلیهاوز "Telehouse" وچەندانی تر. "Carrier
Community" لەم بوارەدا
دانی پێدانراوە وەکو ئامرازێکی پەیوەندی کە لە ڕێیەوە ئەندامەکان پێكدەگەن و
بیرۆکە و کۆنتاکت شەیردەکەن وکاری بزنسی ڕاستەقینە ئەنجامدەدەن. "Carrier Community" لە سەرەتای
دامەزرانیەوە زیاتر لە 8500 ئەندامی
تۆمارکردووە – کە تیایدا نوێنەرایەتی زیاتر لە 2300 دابینکاری خزمەتگوزاری دەکات لە زیاتر لە 130 وڵاتدا. ئەندامەکانمان پۆستی "C" لێڤڵ و
کەسایەتی گرنگ و بەڕێوەبەران و بەڕێوەبەرانی جێبەجێکارن کە لە ئێستادا لە کۆمپانیا
گەورە و مامناوەند و بچوكدا کاردەکەن.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە: https://carriercommunity.com/about-us/
