شارپرێس:
زانایانو پسپۆڕانی بواری خۆراکیی تهئكیددهكهنهوه، سیر سودی بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا هەیە، دهشڵێن، دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لەلەشدا دەبێتە هۆی پاراستنی جەستە لەنەخۆشییەکانی دڵو خوێنبەرەکانو ئەگەری تووشبوون بەلاوازبوونی ماسولکەکانی دڵو تووشبوون بەجەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.
پسپۆڕانی بواری خۆراکیی ئاماژەیان بەوەکردووە، زیادکردنی سیر بۆناو سیستەمی خۆراکیی یارمەتی کەمکردنەوەی خەستییی خوێن دەداتو بۆ ئەوکەسانە بەسوودە کە بەدەست نەخۆشییەکانی دڵو خوێنبەرەکانەوە دەناڵێنن، دهشڵێت:"ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی لەناو سیردایە ڕێژەی شەکر لەخوێندا کەمدەکەنەوەو هەوکردن لەجەستەدا کەمدەکەنەوە".
ئەوەش هاتووە، "سیر مادەی ئالیسینی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ دەرکردنی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەلەشدا، هەروەها گیراوەی سیر یارمەتیدەرە لەڕێگریکردن لەمەیینی خوێن، هەروەها بەهۆی ئەم تایبەتمەندییانەوە ئەگەری خوێن مەین لەبۆرییەکانی خوێندا کەمدەبێتەوە".
زانایانو پسپۆڕانی بواری خۆراکیی ئاماژەیان بەوەکردووە، دەتوانرێت لەپێناو پاراستنی ئاستی پەستانی خوێن بەهاوسەنگیی ڕۆژانە یەک سەلک سیر بخورێت، بەوپێیەی ئەو پێکهاتە کیمیاییانەی لەسیردا هەیەیارمەتی فراوانکردنی خوێنبەرەکان دەدەنو ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەکەن.
و: ئاکۆ ئاڵی