ئیسرائیل ئاماری قوربانیانی هێرشەكەی بۆسەر غەززە ڕاگەیاند

جیهان

05/08/2022‌ 1661 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

سوپای ئیسرائیل ئاماری هێرشەكەی بۆسەر عەززە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، هێرشی بۆ سەر بنکەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە، یەکێک لەو هێرشانەش بووە هۆی کوژرانی سەرکردەیەکی دیاری بزووتنەوەکە و ١٥ کەسی دیکە.

ڕیچارد هێشت، وتەبێژی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بەپێی هەڵسەنگاندن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٥ کەس کوژراون و هێشتا ئۆپەراسیۆنەکەیان کۆتایی نەهاتووە و ئەوەی ئەنجامدراوە "هێرشێکی پێشوەختە" بووە بۆسەر سەرکردەیەکی بزوتنەوەی جیهادی فەڵەستینی.

بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلی و جیهانییەکان، له‌ هێرشه‌كاندا ته‌یسیر جەعبەری، فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی گیانی لەدەستداوە.  

ئەمڕۆ، ئیسرائیل لەڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەزەی بۆردومان کرد.

س.س