پارتی ناڕاستەوخۆ پاڵپشتی بۆ سەدر ڕاگەیاند

کوردستان

13/08/2022‌ 4932 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازیی‌و گۆڕانکاریی ڕاستەقینەو باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق، دەتوانرێت ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە".


لەڕاگەیەندراوێکی مەکتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە، "لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازیی‌و گۆڕانکاریی ڕاستەقینەو باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق، دەتوانرێت ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان ڕێکبکەون‌و بەڵێنی ئەوەشبدەن کە بەئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان ڕازیدەبن وەک خۆیی‌و ئەزمونی ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو دوبارە نەبێتەوە".

ئاماژە بەوەشدراوە، "داوا لەسەرجەم سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق دەکەین کە لەئاست بەرپرسیارێتی قۆناغی ئێستادابن‌و داواش لەھەمولایەنەکان دەکەین ھەنگاوی جیدی‌و پێویست‌و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدارو سەرکەوتوو".

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
سەبارەت بەبارودۆخ‌و ئاڵۆزیە سیاسییەکانی ئەمدواییەی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕەزایی‌و ناڕەحەتی خۆی لەھەمبەر بارودۆخ‌و تەنگژەی سیاسی ئێستای عێراق دەردەبڕێت. ڕونە کە ھەر لەسەرەتای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی عێراق کە لەئۆکتۆبەری ساڵی 2021 ئەنجامدراو ئەو دەرھاویشتەو کێشەو ئاڵۆزیی‌و پێشھاتانەی دوای ھەڵبژاردن بونە تەنگژەیەک لەھەمبەر دامەزراندنی حکومەتی تازەی عێراق لەسەر بناغەیەکی دەستوریی باوەڕپێکراوو لەسەر بنەمای سیستمی سیاسیی ئێستای عێراقدا لەئاکامدا وڵات گەیشتە لێواری باردۆخێکی سیاسیی داخراو.
 
لەڕوانگەی ھەستکردن بەوپەڕی بەرپرسیارێتی‌و لەپێناو بەرژەوەندیی وڵاتداو بۆ پاراستنی عێراق لەو مەترسیانەی کە لەقۆناغی ئێستایدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە داوا لەسەرجەم سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق دەکەین کە لەئاست بەرپرسیارێتی قۆناغی ئێستادابن‌و داواش لەھەمولایەنەکان دەکەین ھەنگاوی جیدی‌و پێویست‌و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرھەمدارو سەرکەوتوو لەسەر بناغەی پشتبەستن بەبنەماکانی دەستووری عێراق بۆ ڕزگارکردنی وڵات لەو دۆخە چەقبەستوویەی ئێستایدا.
 
ھەربۆیەش لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازیی‌و گۆڕانکاریی ڕاستەقینەو باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق، دەتوانرێت ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەمولایەنەکان ڕێکبکەون‌و بەڵێنی ئەوەشبدەن کە بەئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان ڕازیدەبن وەک خۆیی‌و ئەزمونی ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوی عێراقیش دوبارە نەبێتەوە.
 
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان