کاسمیرۆ دوای رۆیشتنى لە ریاڵ مەدرید چی وت؟

وەرزش

22/08/2022‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کاسێمیرۆ، یاریزانی بەرازیلی یانەی ریاڵمەدریدی ئیسپانى جێھێشت و رووی لە یانەى مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە کاسیمێرۆ ماڵئاوایی لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کرد، بۆ ئەوەی راستەوخۆ گەشت بەرەو شاری مانچێستەر بکات، بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد، کە بە گرێبەستێکی چوار ساڵی چووە ئەو یانەیە.
کاسێمیرۆ، بە فرمێسکەوە ماڵئاوایی لە ریال مەدرید کرد، گوتیشی "دەچمە گەورەترین یانەی ئینگلتەرا، مانچێستەر یونایتد لە گەورەییدا رکابەریی ریال مەدرید دەکات".

ئاماژەى بەوەشکردوە، دەیەوێت لەگەڵ مانجێستەر یونایتد نازناوی پرێمەرلیگ بباتەوەو دەشڵێت "ئەگەر بەدەستی من بووایە، ئەمشەو بەرامبەر لیڤەرپوول یاریم دەکرد".