عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
وه‌فیق عه‌جیل حه‌مود سامه‌ڕائی (1ى 7ى 1947 ـ 30ى 8ى 2022) سوپاسالاری خانه‌نشین‌و جێگیری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری عێراقی‌و تۆمه‌تباری ژماره یه‌كی لیستی داواكراوانی ئه‌نفال له‌كۆی 423 كه‌سی داواكراو، ڕۆژى سێشه‌مه 30ى 8ى 2022 له‌له‌نده‌ن به‌نه‌خۆشی شێر په‌نجه مرد.
جێی خۆیه‌تی وه‌فیق سامه‌ڕائیش وه‌ك عزه‌ت دوری، ئه‌رشه‌د زێباری، هادی شاوه‌یس، مه‌لا عوزێر، له‌كوردستان بمرێت یان پرسه‌ی بۆ دابندرێت، یان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی مه‌زارگه‌ی بۆ بكرێت‌و ساڵانه یادبكرێته‌وه.
كه‌من ئه‌وانه‌ی له‌جیهاندا وه‌ك تاوانباری جینۆساید‌و تاوانه گه‌وره‌كانی تر‌ى جه‌نگ‌و دژ به‌مرۆڤایه‌تی ده‌مرن، وه‌لێ له‌عێراق‌و كوردستان زۆرن، مردن وه‌ك تاوانبار بۆ خۆی سزایه‌كی ئه‌به‌دییه، هه‌رچه‌نده له‌ژیاندا له‌سزا ڕزگاری بوه، بۆته هۆی ئازار‌و ناخۆشی بۆ كه‌سوكاری قوربانی، وه‌لێ هه‌ر مردنێكی نه‌نگییه.
وشه‌یه‌كی له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌نفالكراوان نه‌وت
له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی هاتنی بۆ كوردستان له‌دیسه‌مبه‌ری 1994، پاشئه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆكان له‌سه‌ر ڕژێم توندده‌كرانه‌وه، ئومێدێك به‌مانی ئه‌و ڕژێمه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كه‌متر ده‌بوو، وه‌فیق سامه‌ڕائی وه‌ك فریادڕه‌سێك بۆ سه‌رتاسه‌ری عێراق سه‌یر ده‌كرا، هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌كوردستان ده‌خرانه به‌رده‌ستی گوایه سه‌دام ده‌ڕوخێنێت، به‌تالیۆن‌و تیپ‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌خزمه‌تیدابون، بۆ ئه‌وه‌ی كوده‌تای سه‌ربازی له‌به‌غدا ئه‌نجامبدات، لایه‌نه سیاسییه‌كان دواڕۆژی سیاسی خۆیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانی ئه‌و بنیات ده‌نا، له‌وكاته‌دا ئێمه له "ڕێكخراوی ئاواره‌و ئه‌نفاله‌كانی كوردستان" كه‌مپینمان له‌دژی ڕێكخست بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی ئه‌نفالكراوه‌كانمان بۆ ئاشكرابكات، تائه‌وكات ئه‌و كه‌مپینه به‌رفراوانترین هه‌ڵمه‌ت بوو دژ به‌كه‌سایه‌تییه‌كی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له‌پێناو دیاریكردنی چاره‌نوسی ئه‌نفالكراوان‌و بێسه‌روشێنكراوان به‌ڕێوه ببردرێت.
ئه‌وانه‌ی ماندوبون به‌و كه‌مپینه‌وه سه‌رباری خۆم (به‌دره‌دین حه‌مه ساڵح، مامۆستا فه‌رهاد خالید، فه‌لاح حه‌سه‌ن، سه‌رهه‌د تۆفیق، عادل قه‌شقه، ڕزگار مام بۆره" له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه داوامانكرد، ئه‌گه‌ر وه‌فیق سامه‌ڕائی ئه‌مڕۆ زانیارییه‌كان له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال ئاشكرانه‌كات، سبه‌ی له‌به‌عس خراپتر به‌كورد ده‌كات، دیاره ده‌ربڕین‌و ئاشكراكردنی زانیاری له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌وته‌ی تاوانبارانی ئه‌نفال، یه‌كێك له‌ئه‌ندازیارانی سه‌ره‌كی‌و نه‌خشه داڕێژه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بوبێت ئه‌سته‌مه هیچ ئاشكرابكات، هه‌ر واشیكرد.
ئه‌م واژۆیانه‌ی خواره‌وه، به‌شێكن له ده‌قی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ فشارخستنه‌سه‌ر وه‌فیق سامه‌ڕائی، بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نوسی ئه‌نفالكراوان ئه‌نجامماندا كه له‌ساڵه‌كانی 1995-1996 له‌ڕۆژنامه‌كانی "كوردستانی نوێ، ئه‌مڕۆ، ڕێگای كوردستان ـ عه‌ره‌بی" بڵاوكراونه‌ته‌وه:
ئه‌م واژۆیانه پارتی عێراقی و كوردستانی، پارتی ده‌سه‌ڵاتدارو ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، به كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و زمانه‌كانی دیكه‌ش بڵاوكرایه‌وه، ڕجاو تكای دنیامان له‌كه‌سی نزیكیه‌وه بۆی نارد، ته‌نها له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سوكارانه‌مان لێدوانێك بدات، نهێنیه‌ك ئاشكرابكات‌و بدركێنێت، ئه‌گه‌ر ماون كه‌سوكاریان دڵنیابكاته‌وه، ئه‌گه‌ر مردون دیسانه‌وه با ئه‌و چاوه‌ڕوانییه ئه‌به‌دییه كۆتایی پێبێت، تاكو به‌شێك له‌كه‌سوكاریان ژیانێكی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌و له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌به‌دیدا نه‌ژێن، وه‌لێ ئه‌م تۆمه‌تباره ته‌نها وشه‌یه‌كیشی نه‌دركاندو ئاوڕێكی لێمان نه‌دایه‌وه، خۆی كه‌ڕولاڵ كرد‌و گوێبیستی داواكارییه‌كان نه‌بوو، كه‌چی له‌ولاوه هه‌زاران هه‌زار كوڕ‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراو خرانه خزمه‌تییه‌وه بۆ كرده سه‌ربازیه‌كانی، نه ڕجا دادی هه‌بوو، نه فیغان‌و پاڕانه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان، له‌كه‌لی شه‌یتانی به‌عسیانه نه‌هاته خواره‌وه، نهێنی ڕفه‌قای خۆی نه‌دركاندو تاوانه‌كانی ئاشكرانه‌كردو باسی یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیشی نه‌كردو یه‌ك وشه‌شی له‌سه‌ر ئه‌نفال نه‌وتو ئادره‌سی یه‌ك گۆڕی نه‌دركاند، ئه‌مه چ دڵڕه‌قیه‌كه ئه‌مه چ به‌عسیه‌تێكه نهێنیه‌كان تا ناو گۆڕ بپارێزیت، بۆیه هه‌وڵه‌كانمان سه‌رینه‌گرت.
له‌پاڕانه‌وه‌وه بۆ شه‌رمه‌زاركردن
وه‌فیق سامه‌ڕائی به‌په‌یوه‌ستبونی به‌ڕیزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پێش ڕوخانی به‌عس له‌هه‌موو تاوانه‌كانی پاكنابێته‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نی سیاسی كوردی له‌مافی خۆیان به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان خۆشبن كه به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان كرایه ڕاوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وه دادگاییه ده‌توانێت پاكی ئه‌وو بێبه‌ریبونی له‌تاوانه‌كان یه‌كلابكاته‌وه له‌به‌رامبه‌ر مافی قوربانیان، لێبوردنی كه‌سوكاری قوربانیان ته‌نها له‌ئه‌نجامی بڕیاری دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی ئازاده‌وه ده‌بێت به‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر بێتاوانی گومان‌لێكراو بدات، یاخود له‌پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی وه‌ك باشوری ئه‌فریقا، ئه‌ویش دوای داننان به‌سه‌رجه‌م تاوانه‌كان‌و داوای لێبوردنكردن، له‌پرۆسه‌ی ئاشته‌واییدا هه‌ركه‌سه وه‌ك خۆی ده‌رده‌كه‌وێت، تاوانبار وه‌ك تاوانبار‌و قوربانیش وه‌ك قوربانی، ڕۆڵ گۆڕینه‌وه بونی نییه، وه‌ك له‌ئێستای كوردستان بۆته دیارده، تاوانبار به‌مه‌راسیم‌و ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌نێژرێت.
ئاشكراكردنی تاوانه‌كان
له‌ساڵی 2002وه گه‌شت‌و هه‌ڵمه‌تی ئاشكراكردنی تاوانه‌كانی وه‌فیق سامه‌ڕائی له‌لایه‌ن كه‌مپینی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه ده‌ستیپێكرد كه دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕا بۆ ناوه‌ندی چاك‌و دواتر چاودێری كوردۆساید، كه به‌نده به‌هاوكاری به‌ڕێز پڕۆفیسۆر ج ق به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، هه‌ر له‌وكاته‌شدا لایه‌نه شیعه‌كان به‌هۆی پشكداری ناوبراو سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991دا، ده‌ستیانكرد به‌هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ناوبراو‌و شه‌رمه‌زاركردن‌و به‌ره‌و به‌دادگاییبردنی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و فایلانه‌ی په‌یوه‌ستبون به‌تاوانه‌كانی وه‌فیق سامه‌ڕائی دران به‌كه‌مپینی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال" هاوكات په‌یوه‌ندی به‌پارێزه‌ره‌وه كرا له‌له‌نده‌ن بۆ تۆماركردنی سكاڵای فه‌رمی له‌سه‌ری، له‌وكاته هیچ كه‌سولایه‌نێك پشتیوانیان له‌و هه‌ڵمه‌ته نه‌كرد بگره به‌هۆی نزیكی ناوبراو له‌یه‌كێتیه‌وه زۆر تانه‌و ته‌شه‌رو بوختانیش بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه هه‌ڵده‌به‌سترا، جگه له‌كاك دكتۆر (ج ق) نه‌بێت كه هاوكاریه‌كی زۆری كردین له‌وه‌رگێڕانی به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ زمانی كوردی‌و نوسینه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كان به‌زمانی عه‌ره‌بی‌و بڵاوكردنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌یان.
ئاشكراكردنی چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌تاوانه‌كانی وه‌فیق سامه‌ڕائی
له‌خواره‌وه نمونه‌یه‌ك له‌و تاوانانه‌ی وه‌فیق سامه‌ڕائی كه له‌كاتی خۆیدا بڵاومانكرده‌وه ده‌خه‌مه به‌رده‌ستتان:
"به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بانه‌وه ئیفاده من ڕائیدى پیاده عه‌بدولستار حوسێن عه‌بود ئه‌لحمیرییه كه له‌فرقه‌ى (28) دانراوم سه‌ر به‌لیواى پیاده (705)ى فه‌یله‌قى یه‌كه‌م، به‌وپێیه‌ى كه وه‌كیلى ئامر فه‌وجى یه‌كه‌م‌و ئه‌فسه‌رى په‌یوه‌ندیى به‌كه‌رته‌كانه‌وه بووم، به‌ڵێنده‌ده‌م له‌به‌رده‌م دادگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دادگاییكردنى تاوانبارانى جه‌نگ‌و قه‌ڵاچۆكردنى ڕه‌گه‌زیى مرۆڤ ئاماده‌بم بۆ ئیفاده‌دانم، چونكه من شایه‌تحاڵى پرۆسه‌كانى له‌ناوبردن‌و كوشتن‌و وێرانكردن بوم له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌و له‌كرده‌وه‌كانى ئه‌نفال‌و ئاماده‌شم بۆ زانیاریدان‌و به‌ناوه‌كانه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و تاوانانه‌وه.
ئیفاده پله: ڕائید(پیاده).
ناو: عه‌بدولستار حوسێن عه‌بود ئه‌لحمیرى.
پۆست: وه‌كیلى ئامر فه‌وجى یه‌كه‌مى ئه‌فسه‌رى په‌یوه‌ندیى كه‌رته‌كان.
یه‌كه: لیواى (707) فرقه‌ى (28) فه‌یله‌قى یه‌كه‌م.
ده‌مانه‌وێت ته‌واوى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه تایبه‌تن به‌تاوانه‌كانى لیواى ڕوكن وه‌فیق سامه‌ڕاییه‌وه ڕابگه‌یه‌نین:
ـ له‌ساڵى (1990) وه‌كو به‌رپرسى لیژنه‌و هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد دامه‌زراوه‌و كاتێكیش ڕاپه‌ڕین كراوه، سه‌دام فه‌رمانى پێكهێنانى (لیژنه‌ى ئیعدامات)ى له‌ناوچه‌كانى باكور به‌سه‌رۆكایه‌تى لیواى ڕوكن وه‌فیق سامه‌ڕایی داوه، ئه‌و لیژنه‌یه ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى ئیستخباراتى له‌خۆگرتبوو له‌وانه‌ش عه‌مید مه‌روان خزه‌یر كازم كه ناوبراو به‌فه‌رمانى وه‌فیق سامه‌ڕایی ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتیانى كوردى له‌ئافره‌ت‌و منداڵ هێناوه كه ژماره‌یان زیاتر له(450) كه‌س بوه‌و له‌مه‌عسكه‌رى خالید ئیعدامكراون‌و بۆ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ش باره‌گاى قوتابخانه‌ى كۆشتنكارى مه‌عسكه‌رى خالیدیان له‌سه‌ر بونیادناوه.
ـ له‌دواى ده‌رچونى سوپاى عێراقى له‌كوه‌یت ئه‌ركى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئیستخباراتى عه‌سكه‌رى به‌لیواى ڕوكن وه‌فیق سامه‌ڕایی سپێردرا له‌جێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پێشوو (ته‌ڵعه‌ت نورى)، یه‌كه‌م كرده‌وه‌ش كه وه‌فیق سامه‌ڕایی ئه‌نجامیدا گومانكردن بوو له‌سه‌ركرده عه‌سكه‌رییه‌كان له‌وانه‌ش لیواى ڕوكن (عیسمه‌ت سابر) سه‌رۆكى ئه‌ركانى كرده‌وه‌كانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى‌و به‌هۆى ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش كه سامه‌ڕایی له‌سه‌رى نوسیوه‌و بۆ سه‌دامى به‌رزكردۆته‌وه، لیوا ڕوكن عیسمه‌ت سابر ئیعدامكراو كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌رى دیكه‌ش ده‌ستگیركران له‌وانه‌ش لیواى ڕوكنى ئه‌وكات كامل ساجت ئه‌لجه‌نابى.
ـ له‌باره‌ى ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ى قه‌زاى سده‌تولهیندییه‌وه، ئه‌وا لیوا ڕوكن وه‌فیق سامه‌ڕایی سرییه‌ى یه‌كه‌مى له‌سه‌ركردایه‌تى هێزه‌كانى ئه‌لعابد (حه‌ره‌س جمهورى) ئیعدامكرد به‌هۆى ئه‌و گۆمانه‌ى كه له‌ئامرى سرییه‌كه موقه‌ده‌م (عه‌بدوڵڵا تركى حتحوت) هه‌یبوو، بۆیه ئه‌وو ته‌واوى سه‌ربازانى سرییه‌كه ئیعدامكران.
ئیفاده‌ى موسته‌شاره كورده‌كان:
ئیفاده‌ى (م. گ. ش): له‌به‌راوى (10/6/1988) موختارى گوندى كه‌ندك جه‌لال له‌قه‌زاى زاخۆ به‌ڕائید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مسته‌فا ئه‌فسه‌رى ئیستخباراتى سه‌ركردایه‌تى هێزه‌كانى عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ڕاگه‌یاند، (19) هه‌ڵاتوو ئه‌وانه‌ى كه‌ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه گۆنده‌كانیان به‌گوێره‌ى بڕیارى لێبوردنى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشه‌وه.
ڕائید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌هێزێك كه له‌چوار سرییه‌ى مغاویر پێكهاتبوو گه‌یشتنه گونده‌كه‌و دواى ئه‌وه‌ى به‌فێڵ ئه‌وانه‌ى له‌وه دڵنیاكرده‌وه كه بڕیارى لێبوردن ده‌یانگرێته‌وه، هه‌ر (19) كه‌سه‌كه ته‌سلیمبون، ڕائید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مسته‌فا ڕێنماییه‌كانى ئامرى مه‌فره‌زى ئیعدام (وه‌فیق سامه‌رایی) خوێنده‌وه‌و هه‌ر له‌وێش ئه‌و (19) كه‌سه ئیعدامكران.
ئیفاده‌ى موسته‌شار (ا.ا. ح. الب): له‌سه‌ره‌تاى قه‌سابخانه‌كانى ئه‌نفاله‌وه، وه‌فیق سامه‌رایی فه‌رمانیدا به‌عه‌مید محه‌مه‌د یاسین ئه‌لجبورى ئامرى هێزى دوه‌مى له‌ته‌قته‌ق به‌وێرانكردنى گونده‌كانى سه‌ر به‌كۆیه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى مه‌ڕو ماڵات‌و كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكانى ئه‌و گوندانه‌و گواستنه‌وه‌یان بۆ باره‌گاى سه‌ركردایه‌تى فه‌یله‌قى یه‌كه‌م، ژماره‌ى ئه‌و گوندانه‌ش (20) گوند ده‌بوون.
ڕائید سلێمان به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى مه‌نزومه‌ى باكور له‌هه‌ولێر (1984-1991) له‌نێو ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رانه‌ى ئه‌و گوندانه‌وه ده‌گه‌ڕاو گومانى له‌كوێ بكردابوایه ده‌ستگیریده‌كردو به‌پێی فه‌رمانه‌كانى وه‌فیق سامه‌راییه‌وه‌ش یه‌كسه‌ر حوكمى ئیعدامى به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرد، بۆیه له‌پێش چاوى خه‌ڵكى‌و به‌وجودى منیش، دووكه‌س ئیعدامكران به‌ناوى (حاجى جاجى ئاغا، مه‌عروف ئیسماعیل ڕه‌زا).
بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندجاره‌ی ئه‌م ئیفادانه، به‌زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی، ویژدانی پارته كوردیه‌كانی نه‌جوڵاند، واداریانی نه‌كرد به‌وه‌ی ده‌ست له‌هاوكاریی‌و پشتیوانی ئه‌و تۆمه‌تباره هه‌ڵبگرن تاكو له‌ڕێگه‌ی دادگاوه ئه‌م گومانانه یه‌كلاده‌بنه‌وه.
بۆچی دان به‌تاوانه‌كان نانێن؟
ئه‌م تاوانانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێیاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌تاوانباركردنه‌ی له‌دادگا له‌سه‌ر زاری تاوانكارانی ئه‌نفاله‌وه ڕاگه‌یه‌نران، ده‌كرێت له‌دادگا یه‌كلابكرێنه‌وه‌و خاوه‌ن ئیفاده‌كان بانگبكرێن بۆ دادگا بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌دییه‌كانیان دوباره پێشكه‌شبكه‌نه‌وه، له‌ڕاستی‌و دروستی شایه‌دییه‌كانیان بكۆڵرێته‌وه، مه‌رجیش نییه هه‌موو ئه‌م ئیفادانه له‌دوای لێكۆڵینه‌وه ڕاست ده‌رچن، یاخود وه‌فیق سامه‌ڕائی تاوانباری یه‌كه‌م بێت له‌ئه‌نجامدانیان‌و بكه‌ریان بوبێت، وه‌لێ له‌ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كان كه‌سانێك ده‌رده‌كه‌ون كه له‌پشت ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانانه‌وه‌ن، گرنگ ئه‌وه‌یه خودی تاوانه‌كان ئاشكرابكرێن، تاوانبار هه‌ر كێیه‌كه سزای خۆی وه‌ربگرێت‌و له‌ڕێگای دادگاوه تاوانه‌كان به‌دۆكیۆمێنت بكرێن‌و هیچ كه‌سیش كێشه‌ی كه‌سی نه له‌گه‌ڵ وه‌فیق سامه‌ڕائیدا هه‌یه نه كه‌سی دی، ئه‌وه‌ی هه‌یه تاوانكار نابێت له‌سزا ڕزگاری بێت، پێگه‌و پله‌و پۆست له‌سه‌رده‌می به‌عس گومانده‌خاته‌سه‌ر به‌شدارییان له‌تاواندا.
ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر له‌به‌رپرسانی سه‌ربازیی‌و ئه‌من‌و ئیستخبارات‌و به‌عسی، گلاونه‌ته ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كورد ئه‌نجامدراون، یه‌كێك له‌وانه‌ی گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ڕۆڵی پێشه‌نگانه‌ی له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌دا هه‌بوبێت به‌حوكمی جێگه‌و پێگه‌كه‌ی له‌هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتداریدا وه‌فیق سامه‌ڕائییه، بێشك له‌و پێگه گرنگه‌و ده‌سه‌ڵاتیش به‌و هه‌موو دڕنده‌یه‌وه‌ی هه‌ر گلاوه‌ته به‌شێكیه‌وه، ئه‌مه دادگا یه‌كلای ده‌كاته‌وه، وه‌لێ تائه‌وكاته‌ی به‌هه‌ڵاتویی له‌به‌رامبه‌ر دادگا ده‌مێنێته‌وه ئه‌وا گومانه‌كان زۆرن‌و زیاتر وه‌ك تاوانبار ده‌ره‌كه‌وێت. گه‌یشتن به‌پۆستی باڵای هه‌ستیار به‌بێتاوان به‌ده‌ست ناهات له‌سه‌رده‌می به‌عسدا.
سكاڵا تۆماركردن له‌وه‌فیق سامه‌ڕائی
دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2006 له‌سه‌ردانم له‌هۆڵه‌نداوه بۆ كوردستان كه هێشتا له‌ماندویه‌تی ڕێگا دورودرێژه 4000 كیلۆمه‌تریه‌كه به‌ئۆتۆمبێل نه‌حه‌سابومه‌وه، ماندویه‌تی ئه‌و ڕێگا دورودرێژه ده‌رنه‌چوبوو له‌جه‌سته‌م، له‌ئاكامی 4 ڕۆژ گه‌شتی به‌رده‌وامی شه‌ووڕۆژ ڕێكردنی بێ پشوو به‌رده‌وامی ناو ئۆتۆمبێل، له‌ناكاو زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه‌م لێیدا، وتیان ڕاسته به‌ڕێزت هاتویته‌ته‌وه بۆ كوردستان بۆ به‌دادگاییگه‌یاندنی وه‌فیق سامه‌ڕائی؟ وه‌ك له‌مانشێتی ڕۆژنامه‌ی كوردستان ڕاپۆرتدا نوسراوه، "گوایا وه‌فیق سامه‌ڕائی له‌لایه‌ن ئێوه‌وه ده‌درێته دادگا"، پرسیارێك له‌ناكاو بوو بۆ من‌و قه‌ت له‌و له‌حزه‌یه چاوه‌ڕوانیم نه‌كرد ئاوا به‌خێرایی به‌ره‌و ڕوی ببمه‌وه، خۆشم ئاماده‌نه‌كردبوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری قورسی له‌و چه‌شنه، هه‌رچه‌نده پێشتر له‌كۆبونه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاك له‌پاڵتاك ئه‌و بڕیاره‌ماندابوو منیش ئه‌و به‌ڵێنه‌مدابوو بگه‌ڕێمه‌وه‌و جێبه‌جێی بكه‌م، به‌ڵام به‌و خێراییه نا، له‌وه‌ڵامدا بێ دوو دڵی وتم:"به‌ڵێ ڕاسته"، هه‌رچه‌نده من ئه‌و ژماره‌یه‌ی كوردستان ڕاپۆرتم به‌رچاو نه‌كه‌وتبوو كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردبوه‌وه، ئاگام له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه به‌هیچ جۆرێك نه‌بوو كه كاك قادر نادر پێیانی دابوو، چاوه‌ڕوانیشم نه‌كرد شتی وا به‌و زوییه بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر پرسیان پێمبكردایه نه‌مده‌هێشت، به‌تایبه‌تیش له‌مانشێتی ڕۆژنامه‌یه‌كه‌وه ڕابگه‌یه‌نرێت، هه‌واڵه‌كه زۆر گرانبوو بۆ من‌و خستمیه به‌رده‌م هه‌وڵی جدییه‌وه بۆ به‌پراتیككردنی، بۆ هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بوایه پارێزه‌ر په‌یدابكرێت، ئه‌مه‌ش گرانبوو بتوانرێت پارێزه‌رێك په‌یدابكرێت بۆ به‌دادگاییگه‌یاندنی كه‌سایه‌تیه‌ك "موسته‌شاری سه‌رۆك كۆمار بێت"، له‌وكاته‌دا كه ترس زیاتربوو هێشتا مانگی هه‌نگوینی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆسته له‌پۆپه‌دا بوو، كه‌س له‌پارێزه‌ران ئاماده‌نه‌بوون شانبده‌نه شانی ئه‌و كه‌یسه گه‌وره‌یه، به‌ڕێزێك كه زۆر قسه‌ی گه‌وره له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه ده‌كات، پێموت:"خه‌ریكی كارێكی وام"، وتی:"ته‌داخولی كاری واناكه‌م‌و ناوێرم"، ئه‌وكات هێشتا سامی ده‌سه‌ڵات نه‌شكابوو، ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی یاخیبون خۆمان له‌قه‌ره‌ی ئه‌و شێوه كارانه ده‌دا، به‌په‌له گه‌ڕامه‌وه هه‌ولێر بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كه.
كاك قادر نادر كه سه‌رچاوه‌ی مانشێته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان ڕاپۆرت‌و هانده‌رو پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیم بۆ ئه‌وكاره، وێڕای چالاكوانان‌وستافی ناوه‌ندی چاك له‌ده‌ره‌وه كه هه‌موو به‌سه‌رو ماڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وكارانه‌دابوون زۆریان وتی ، كاك گۆڤه‌ند بابان ئاماده‌یه پارێزه‌ریمان بۆ بكات به‌خۆڕایی، به‌مشێوه‌یه توانی پارێزه‌ریش دابین بكات، منیش له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ هه‌ولێر، یه‌كسه‌ر چوم بۆ لای كاك گۆڤه‌ند كه زۆر ئازایانه هاته پێشه‌وه‌و وه‌كاله‌تێكم بۆكرده‌وه.
نابێت بۆ مێژوو ئه‌وه‌شم له‌یادبچێت، هاوڕێی خۆشه‌ویستم "ڕزگار مام بۆره" له‌وكاره وه‌ك هه‌میشه تا سه‌ر هاوڕێم بوو، یه‌ك له‌حزه‌ش لێم دانه‌بڕا، تاكو ته‌واوی كاره‌كانم ئه‌نجامدا، ڕزگار نوسین‌و شتی وای له‌بواری جینۆساید نییه، به‌ڵكه غیره‌تی له‌بواره‌كه هه‌یه، واتا له‌ده‌ره‌وه جگه له‌ته‌واوی ڕێكخراوه‌كه‌مان چاودێری كوردۆساید به‌تایبه‌تیش قادر نادر له‌ناوه‌وه‌ش ڕزگار مام بۆره‌و كاكه گۆڤه‌ند بابان تاكه پشتیوانم بوون، كه‌سی دی شانی نه‌دایه‌به‌ر، له‌و ڕۆژگاره كاره‌كه مه‌ترسیدارو قورس بوو، هه‌رچه‌نده ئێستاش قسه زۆره، به‌ڵام پشتدانه‌به‌ر كاری وا به‌تایبه‌ت دادگایی تاوانباران هه‌ر نییه یان زۆركه‌مه.
كه‌س هه‌قی خۆی نه‌سه‌ند
له‌گه‌ڵ ڕزگار مام بۆره‌دا له‌بازاڕه‌وه چوین بۆسه‌ر ڕێى كۆیه بۆ فه‌رمانگه‌ی دادنوسی دوه‌می هه‌ولێر، شۆفێری تاكسیه‌كه كرێی ڕێگاكه‌ی لێمان نه‌سه‌ند، وتی ده‌تناسم‌و ده‌ستخۆش بۆ قسه‌كانت هه‌موجارێك له‌ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌یانكه‌یت، چوینه لای عه‌ریزه‌نوس هه‌قی ده‌ستیان نه‌سه‌ند وتی:"سه‌ربه‌رزم به‌نوسینی ئه‌م عه‌ریزه‌یه"، خاوه‌ن فۆتۆكۆپی به‌هه‌مانشێوه وتی:"له‌ئاست ئه‌مكاره گه‌وره‌یه چۆن پاره وه‌رده‌گرم"، ڕێمان ده‌كه‌وته لای هه‌ركێیه‌ك بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كه، هه‌مووی ده‌رگای دڵیان بۆمان ده‌خسته‌سه‌ر گازی پشت‌و كاره‌كه‌یان بێبه‌رامبه‌ر به‌خۆڕایی ئه‌نجامده‌دا، هه‌موو له‌ئێمه گه‌رمتر بوون بۆ دۆزه‌كه‌و به‌په‌رۆشتربون بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه، هه‌ڵوێسته‌كانیان هێز به‌خشین بوو بۆمان.
ڕۆژی 6-12-2006 كاتژمێر 10,37 خوله‌ك له‌دادگای هه‌ولێرو كابینه‌ی عه‌ریزه‌نوسی‌و فۆتۆكۆپیه‌كانه‌وه سكاڵامان نووسی، به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌وانی پێشووتر تایپێست‌و خاوه‌ن كۆپیه‌كه بێبه‌رامبه‌ر ئه‌نجامیاندا.
عه‌ریزه‌یه‌كی ساده.. به‌ڵام كاریگه‌ر
هیچكات ده‌ستكه‌وته‌كانی بواری جیۆساید به‌پاره به‌ده‌ستنه‌هاتون، بوێریی‌و دڵسۆزیی كاری خۆیانكردوه، وه‌ك له‌خواره‌وه ده‌یبینن عه‌ریزه‌یه‌كی تاكو بڵێی ساده، وه‌لێ كاریگه‌ر، عه‌ریزه‌یه‌ك له‌ده‌رگایه‌كی به‌رینه‌وه چوه مێژوی دادگایی تاوانبارانه‌وه، بۆ هه‌تاهه‌تایه سكاڵا لێكراوی خسته ڕیزی تاوانبارانه‌وه، دوای مردنی چوه ڕیزی ئه‌وانه‌ی به‌تاوانی جینۆساید تۆمه‌تبارن، به‌پێی وته‌ی حوسێن تكریتی، وه‌فیق سامه‌ڕائی خاوه‌ن بیرۆكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفال كه كه‌مال ساجت دواجار ناوی ئه‌نفالی به‌دناوی لێنا، دیاره ناوبراو له‌كوشتنی تاوانبار كه‌مال ساجتیش گومان له‌سه‌ری هه‌یه:
چون بۆ دادگا
چه‌ند خوله‌كێك له‌كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ لایداوه، له‌ترسی ته‌واوبونی ده‌وام له‌گه‌ڵ ڕزگار مام بۆره به‌په‌له تاكسیه‌كمان گرت‌و سكاڵاكه‌مان برد بۆ نوسینگه‌ی هه‌ولێری دادگای باڵای تاوانه‌كان، له‌وێنده‌رێ سكاڵانامه‌كه‌یان زۆر به‌ساردو سڕی‌و ساده‌یی لێمان وه‌رگرت، له‌كاره‌كه كه‌وتمه گومانه‌وه، له‌دڵی خۆمدا وتم: ئایا به‌م ساده‌ییه سكاڵا له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی وا كاریگه‌رو گه‌وره ده‌كرێت؟، به‌و به‌ڕێزه‌ی سكاڵاكه‌ی لێم وه‌رگرت وتم: پارچه كاغه‌زێكم بده‌نێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سكاڵایه‌ی تۆمارمكردوه، بۆ ئه‌وه‌ی بینێرمه‌وه بۆ هاوڕێكانم له‌ڕێكخراوه‌كه‌مان، چونكه من نوێنه‌ری ئه‌وانم، ئه‌و به‌ڕێزه‌ی سكاڵانامه‌كه‌ی لێموه‌رگرت وتی: به‌سه‌رچاو، خه‌مت نه‌بێت ده‌یگه‌یه‌نینه جێگه‌ی خۆی، ئه‌م پارچه كاغه‌زۆكه بچوكه‌ی خواره‌وه‌شی پێدام كه بینیم یه‌كجاری متمانه‌م نه‌ما:
لێ ئێستا 6-12-2006 كاتژمێر 12,43 خوله‌كه‌و به‌فه‌رمی سكاڵا له‌ئه‌ندازیاری ئه‌نفال وه‌فیق سامه‌ڕائی تۆماركراوه، دادگا ڕه‌وتی ئاسایی خۆی وه‌رگرتووه.
ده‌ركردنی به‌یاننامه
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له‌كوردستانه‌وه بۆ هۆڵه‌ندا، ناوه‌ندی چاك به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵایه به‌هه‌ردوو زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی بڵاوكرده‌وه كه كاك هیشام ئاكره‌یی به‌لێزانی خۆی نوسی، خۆشبه‌ختانه ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی‌و الیومی سعودی، ڕۆژی دواتر به‌یاننامه عه‌ره‌بیه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، هاوكات منیش چه‌ندینجار په‌یوه‌ندیمكرد به‌دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه ڕایانگه‌یاند سكاڵاكه‌مان گه‌یشتووه‌ته شوێنی مه‌به‌ست.
تۆمه‌تباری ژماره 1
حوسێن ڕه‌شید كه جێگیری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراقی بوو بایی ئه‌وه‌نده زانیاریی هه‌یه كه كێ خاوه‌ن بیرۆكه‌ی تاوانه گه‌وره‌كه‌یه كه دواتر ناوی لێ‌نرا ئه‌نفال، وه‌لێ به‌هۆی نزیكی له‌ده‌زگا سیخوڕییه‌كانه‌وه پاكیانكرده‌وه له‌تۆمه‌ت، به‌وته‌ی حوسێن تكریتی وه‌فیق سامه‌ڕائی ڕۆڵی هاینیش هیمله‌ری گێڕا له‌پلانی دوا چاره‌سه‌ری هۆلۆكۆست بۆ ئه‌نفال، كه‌چی دواتر هه‌ر به‌ده‌نگی ئه‌نفالكراوان گه‌یشته به‌رزترین پۆست، بردیانه كۆشكی سه‌لام، كۆشكی سه‌لام ده‌بێت چه‌ند جه‌لادی دیكه‌ی تێدا بوبێت؟؟؟.
كاتێك دادگای باڵای تاوانه‌كان بڕیاری دادگای له‌سه‌ر تاوانباران خوێنده‌وه، لیستی بانگكراوان به‌وه‌فیق سامه‌ڕائی ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ش ده‌ربڕی ئه‌وه‌بوو، سكاڵای هه‌موو هاوڵاتیه‌ك له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێك چه‌نده به‌رزبێت شوێن خۆی ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر دادگاكه كه‌مێك جدی بێت.
له‌دوای ئه‌وه‌ی وه‌فیق سامه‌ڕائی ناوی له‌ڕیزی لیستی تاوانكاران وه‌ك تۆمه‌تباری ڕیزبه‌ندی 1 هاته‌وه، له‌ترسان له‌عێراق هه‌ڵات‌و پۆسته باڵاكه‌ی به‌جێهێشت، له‌سه‌ره‌تادا له‌هه‌موو بۆنه‌و دانیشتن‌و چاوپێكه‌وتنه‌كان بزربوو، له‌ژیانی سیاسی ئه‌م وڵاته فڕێدرایه ده‌ره‌وه، شوێنى ژیانى خۆی گۆڕی، به‌ڵام دوایی كه بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان كاری پێنه‌كرا، ئه‌ویش ورده ورده هاته‌وه‌سه‌رخه‌ت‌و له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ركه‌وته‌وه، دواتر له‌دادگاییه‌كی ڕوكه‌ش‌و له‌پێشدا به‌ڵێن پێدراودا له‌ڕێكه‌وتی 6-3-2008 بێ‌تاوانیان كرد له‌تاوانه‌كانی، لێ تازه بۆ هه‌تا هه‌تایه تارمایی ئه‌نفالكراوان به‌سه‌ر سه‌رییه‌وه ده‌بن وه‌ك تاوانباری جینۆساید چوه مێژوه‌وه.
له‌كۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بڵێم هه‌موو ئه‌وكارانه‌ی كردمان وه‌ك ئه‌ندامی ڕێكخراوێك پێی هه‌ڵساین، هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌وكات خاوه‌ن دۆسیه‌كه‌ن.