تۆیۆتا بە ئۆتۆمبێلێکی نوێ بازارەکانی جیهان داگیردەکات

هەمەڕەنگ

01/09/2022‌ 617 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای تۆیۆتای یابانی ئۆتۆمبێلی Sientaی نوێی ئاشکراکرد کە بەشێوەیەک دیزاینکراوە کە ئۆتۆمبێلێکی خێزانیی ناوازە بێت و باشترین پێوەرەکانی ئاسوودیی و پشوودان بۆ سەرنشینەکانی دەستەبەر بکات.

جگە لە دیزاینە جیاواز و مۆدێرنە، ئۆتۆمبێلەکە بۆدییەکی مینی ڤانی وەرگرتووە کە درێژییەکەی ٤ مەتر و ٢٦ سانتیمەترە و پانییەکەی ١٦٩ سانتیمەترە، هەروەک سێ ڕیز کوشنی تێدایە کە جێگەی ٧ سەرنشینی تێدا دەبێتەوە.

کوشنەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە سیستەمی گەرمکەرەوە و سیستەمی کارەبایی بۆ کۆنترۆڵکردنی جێگای کوشنەکان تێدایە، هەروەها ئەم کوشنانە شوێنی هەڵگرتنی کوپ و دەبەی ئاو و دەرچەی USB بۆ شەحنکردنەوەی مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی تێدایە، ئەوە جگە لە دەرچەی بارگاویکردنەوەی تایبەت بە توانای ١١٠ وات بۆ کارپێکردنی کارەبا ئامێرەکان.

ئۆتۆمبێلە نوێکەی تۆیۆتا ئێرگابی سەلامەتیی بۆ سەرجەم سەرنشینەکان لەناودایە، ئەوە جگە لە سیستەمی سەلامەتیی و ستۆپی پێشکەوتوو، سێنسەری رووناکی و باران و سێنسەری پێوانی مەودا لە بەشی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبێلەکەدا هەیە.

Sienta ی نوێ دوو بزوێنەری بەنزینی ئابوورییانەی بە هێزی `٢٠ ئەسپ هەیە، هەروەک تایەکانی قەبارەیان ١٥ ئینچە و جامەکانیشی پەردەی تایەتیان بۆ کراوە تاوەکو سەرنشینەکان لە تیشک یخۆر و تیشکی سەروو بنەوشەیی بپارێزێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی