شارپرێس:
میدیاكانى نزیك له‌یه‌كێتى فه‌رمانێكى ده‌ستگیركردن بۆ یه‌كێك له‌بازرگانه‌كانى شارى سلێمانى ئاشكراده‌كه‌ن‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، فه‌رمانه‌كه لەسەر شکستهێنانی 16 پڕۆژەی نیشتەجێبون‌و فرۆشتنەوەی مۆڵەته.
میدیاكانى نزیك له‌یه‌كێتى ئاشكرایانكرد، "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مەلا یاسین خاوەنی کۆمپانیای بەڕێز دەرچووە"، به‌ڵام سەرچاوەیەک لەدادگای وتویه‌تى، "تائێستا هیچ سکاڵایەک دژی مەلا یاسین لەدادگای سلێمانی پەیوەست بەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون نەجوڵێندراوە".
میدیاكانى نزیك له‌یه‌كێتى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، پێشتر تۆمەتی ئەوە ئاڕاستەی ئەو وەبەرهێنە کرا کە مۆڵەتی بۆ چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان وەرگرتوە، بەڵام بەبێ کارکردن تیایاندا مۆڵەتەکەی فرۆشتوەتەوە، کە ئەوەشیان بەپێچەوانەی یاسای وەبەرهێنان ناوبردوە.
سه‌ره‌تا میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى‌و دواتریش میدیاكانى نزیك له‌یه‌كێتى هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى ئه‌و بازرگانه‌ى سلێمانیان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام دواى چه‌ند خوله‌كێك له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى، هه‌واڵه‌كه‌یان له‌شۆسیال میدیا‌و ماڵپه‌ڕه‌كانیان سڕیه‌وه، تائێستاش نازانرێت هۆكاره‌كه‌ى بۆ چى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ش.هـ