شارپرێس:
کۆمپانیای نیسان رایگەیاندووە کە نیازی هەیە مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلی X-Trail لە ئەوروپا و ژمارەیەک لە بازارە جیهانییە گەورەکان بخاتە ڕوو.
لهڕاگهیهندراوى كۆمپانیاى نیساندا هاتوه، ئۆتۆمبێله نوێیهكه بەراورد بە مۆدێلی پێشووی گۆڕانکارییەکی بچووک بەسەر دیزاینی دەرەکییدا هاتووە، بەشێوەیەک درێژییەکەی کەمێک زیادکراوە و بۆتە 4 مەتر و 66 سانتیمەتر، هەروەک پانییەکەشی کەمێک زیادکراوە و بۆتە 1840 ملم، هەروەک تایەکانیشی کراونەتە قەبارەی 18 و19 ئینچ.
ههر له راگهیهندراوهكهى كۆمپانیاى نیساندا هاتوه، هەرچی بەشی ناوەوەیەتی ئەوە ئۆتۆمبێلەکە کوشنی جڵدی ئاسودەی بۆ بەکارهێنراوە کە سیستەمی ساردکردنەوە و گەرمکردنەوەیان هەیە، هەروەک داشبۆردیەکەشی دووشاشەی لەسەرە کە یەکێکیان لەبەردەم شۆفێرە و ئەوەی تریشیان شاشەیەکی لەمسییەوە لەبەشی ناوەراستدا کە بەهۆیەوە کۆنترۆڵی بەشی زۆری سیستەمەکانی ئۆتۆمبێلەکە دەکرێت.
ئهوهش خراوهتهڕوو، لەتایبەتمەندییەکانی تری ئۆتۆمبێلەکە بریتییە لە بوونی سیستەمی کردنەوەی سندوقی ئۆتۆمبێل و بەگەڕخستنی بزوێنەر و گڵۆپ و ساردی و گەرمیی لەڕێگای ڕیمۆت کۆنترۆڵەوە، ئەوە جگە لە سیستەمی پاراستن لە ڕێگا خێراکان، سیستەمی خاڵی کوێر بۆ خۆلادان لە ڕووداو، سێنسەری ڕووناکی و باران و هەستەوەری دووری و کامێرای پێشەوە و دواوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی