ئەگەر ئەم نەخۆشییانەت هەیە باینجان مەخۆ

تەندروستی

14/09/2022‌ 744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مارگرێتا کۆرۆلیۆڤا خانمە پسپۆڕی بواری خۆراکیی رووسیی دەڵێت؛ ئەوانەی بەدەست هەوکردنی گیرفانی ڕیخۆڵە ئەستورە (Diverticulitis)وە دەناڵێنن، دەبێت لە خواردنی باینجان دووربکەونەوە.

ئەو پزیشکە روسییە بە پێگەی "Moscow 24"ی وتووە: ئەوکەسانەش کە بەدەست نەخۆشییەکانی بەرگریی جەستەوە دەناڵێنن، ئەوە جگە لە تووشبووان بە نەخۆشیی هەوکردنی غودەی دەرەقی، هەروەها نەخۆشیی جومگەکان و ڕیخۆڵەکان باشترە خواردنی باینجان کەمبکەنەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو کەسانەی تووشی هەستیاریی یان هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە دەبن، پێویستە بە تەواوی خۆیان لە خواردنی پاقلە بەدوور بگرن.

بەوتەی کۆرۆلیۆڤا ئەو ماددانەی لەناو باینجاندا هەیە هۆکاری سەختکردنی پڕۆسەی هەوکردنەکانە، لەحاڵەتی هەوکردن و گەورەبوونی کونیلەکانی کۆڵۆن Diverticulitis رەنگە دەنکۆڵەکانی باینجان بچێتە ناو ناوچەی ریخۆڵە تووشبووەکان و حاڵەتەکە خراپتر بکات.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە