هێز، جوانی و پێشکەوتن لە ئۆتۆمبێلێکی نوێی یابانیدا کۆبۆتەوە

هەمەڕەنگ

19/09/2022‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمپانیای سۆبارۆی یابانی ئۆتۆمبێلی Crostrek ی ئاشکرا کردووە کە بەجۆرێک دیزایین کراوە کە بۆدییەکی ئۆڤەر کڕۆزی هەیە و لەیەک کاتدا هێز و جوانیی لاشە و تەکنەلۆژیای هاوچەرخی تێدا کۆبۆتەوە .
ئۆتۆمبێلەکە درێژییەکەی 4 مەتر و 48 سانتیمەتر  و پانییەکەی 180 سانتیمەتر و دووری زەوییەکەی 20 سانتیمەترە ، هەروەها گڵۆپی پێشکەوتووی LED ی تێدایە و تایەکانی پانییەکەی 17 و 18 ئینجن.
بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلە بەجۆرێکە کە خاوەنی کورسی ئاسوودەیە بۆ ٥ سەرنشین، بە سیستەمی گەرمکردنەوە و ساردکردنەوە تەیارکراوە، لە کاتێکدا ڕووکاری لێخوڕینی شاشەیەکی بەرامبەر شۆفێرەکە و شاشەیەکی تاچ 11.6 ئینج لە ناوەڕاستدا دابینکراوە.
ئۆتۆمبیلەکە بە شێوەیەک دروستکراوە کە سوود لە نایابترین ستانداردەکانی سەلامەتیی وەربگرێت، بەجۆرێک بە سیستەمی EyeSight ی نەوەی دووەم تەیار کراوە، کە پشت بە کامێرا دەبەستێت بۆ ناسینەوەی پیادە و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سوکانەکانی کۆنتڕۆڵ دەکات بۆ ئەوەی خۆی لە پێداکێشانیان بەدوور بگرێت، هەروەک سێنسەری دووریی و کامێرای پێشکەوتووی پێشەوە و دواوە، سێنسەری ڕووناکیی و باران، و سیستەمەکانی پاراستنی جێگریی لەسەر ڕێگا پێچاوپێچ  و لێوارەکان هەیە.
ئۆتۆمبێلەکە بزوێنەری بەنزینی تۆربۆ بە هێزی 2.0 لیتر و گوڕی 145 ئەسپ بۆ دابینکراوە، ئەوە جگە لە سیستەمی پاڵنانی چواری، هەروەک مۆدێلێکی ئۆتۆمبێلەکەش بە بەزوێنەری هایبرێدی بەهێزترەوە دەخرێتەروو.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە