یه‌كه‌م فراكسیۆن بایكۆتى په‌رله‌مانى ڕاگه‌یاند

کوردستان

20/09/2022‌ 2613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، "لە6ى 11وه‌ دەوامناکەین لەپەرلەمان بەهۆی ئەوەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم ماوەبەسەرچون‌و شەرعیەتیان نامێنێ‌و لەدوای ئەو بەروارەش هەر پەرلەمانتارێک بەشداریی کۆبونەوەکان بکات، ئەوا شەرعیەت دەدات بەوکارە نایاساییە".


له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "بەهۆی تەواوبونی ماوەی یاساییان لەدوای 6ی 11وه‌ دەوامناکەین لەپەرلەمان".

ئه‌وه‌شى وت:"دوای 45 ڕۆژی دیکە ماوەی یاسایی پەرلەمانی هەرێم کۆتایی دێت‌و هەر سێ سەرۆکایەتییەکە لەدوای ئەو ماوەیە وادەی یاساییان بەسەردەچێت‌و شەرعیەتی حکومەت‌و پەرلەمان نامێنێت‌و دەچنە بۆشایی یاساییەوە".

به‌وته‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ، "گرێبەستێکی یاسایی‌و ئەخلاقی لەنێوان خەڵک‌و پەرلەمان هەیەو خەڵک تەنها بۆ چوار ساڵ دەنگی بەپەرلەمان داوە نەک زیاتر، بەپێی دەستورو یاساو پەیڕەو پەرلەمان ناتوانێت تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە".

كاوه‌ عه‌بدولقادر وتیشى:"وه‌ك نەوەی نوێ بڕیارمانداوە لەدوای 6ی 11وه‌ دەوامناکەین‌و نابینە بەشێک لەپێشێلکاری یاسایی‌و شەرعیەتدان بەناشەرعیەتی، هەر پەرلەمانتارێکیش دەوامبکات شەرعیەت دەدات بەبڕیارێکی ناشەرعی".

ش.هـ