شارپرێس:
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانى ھەرێم واده‌ى دروستكردنى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبون بۆ كرێنشینان‌و كه‌مده‌رامه‌تانى هه‌رێم ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "قیستى مانگانه‌ى یه‌كه‌كان له150 دۆلار تێناپه‌ڕێت".
د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم ئاشكرایكردوه، "لەھەولێرو سۆران وەبەرھێنەرێکی ناوخۆیی دەست بەدروستکردنی شوقەکان دەکات‌و ڕەزامەندیمانداوە".
سه‌باره‌ت به‌نرخى یه‌كه‌كانیش، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم ده‌ڵێت:"مەترێک بە 330 دۆلار دروستدەکات ئێمەش سێ جۆرە شوقەمان ھەیە 80 مەتری‌و 100 مەتری‌و 120 مەتری، شوقه‌كانی 80 مەتری پێشەکی 4 ھەزار دۆلار دەده‌ن‌و ئەوەی دەمێنێت بەقیستی 15 ساڵ دەدرێت، مانگانە 106 دۆلار دەبێت، شوقه‌كانی 100 مەتری پێشەکی 5 ھەزار دۆلار دەده‌ن‌و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێ بەقیستی 15 ساڵ مانگانە دەدرێته‌وه، هه‌روه‌ها شوقه‌كانی جۆری 120 مەتری، پێشەکی 6 ھەزار دۆلار دەده‌ن‌و ئەوەی دیکەش كه ده‌مێنێته‌وه به‌ماوەی 15 ساڵ مانگانە بەقیست دەدرێته‌وه، ھیچ قیستێکیش ناگاتە 150 دۆلارى مانگانە".
د.محەمەد شوکری باس له‌وه‌شده‌كات، "داوامانکردوە ھەفتەی داھاتوو ڕاستەوخۆ دەست بەکارکردن بکرێت لەدروستکردنی شوقەکان، ئەمە بۆ ھەولێرو سۆرانەو بۆ پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکانی دیكه‌ش، کەی ئه‌وان ئامادەبون لەوێش دەستى پێده‌كرێت‌و لەھەموو ناوچەکانیش یەک جۆری نرخ ھەیەو ھەوڵدەدرێت ژمارەی شوقەکانیش زیادبکرێت".
ش.هـ