شارپرێس:
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كۆمه‌ڵێك نهێنى كاتى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌شێك له‌مه‌كته‌بى سیاسى پارتى‌و یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بون له‌وكاته‌دا ڕیفراندۆم ئه‌نجامبدرێت".
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، "نیوه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى‌و پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نه‌بون ڕیفراندۆم له‌وكاته بكرێت به‌تایبه‌ت له‌دواى هه‌ڵوێستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى‌و نامه‌كه‌ى ئه‌مریكا كه ئه‌گه‌ر كورد ڕازیبێت دواى بخات ئه‌مریكا له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه كار بۆ ئه‌مه ده‌كات".
وتیشى، "پێویستبوو له24ى مانگ خوێندنه‌وه‌یه‌كى ورد بۆ دۆخه‌كه بكرێت‌و بۆ ماوه‌یه‌كى كاتیى ڕیفراندۆم دوابخرێت، ئه‌وانه‌ى ڕه‌خنه له‌ڕیفراندۆم ده‌گرن ڕه‌خنه له‌خودى پرۆسه‌كه ناگرن، به‌ڵكو له‌كاتى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم ده‌گیرێت".
سه‌عدى پیره ده‌ڵێت:"له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا كتێبێك خراوه‌ته بازاڕه‌وه له‌باره‌ى ڕیفراندۆم كه هه‌موو ئامانجى شكاندنى سه‌ركرده‌كان‌و مێژوى یه‌كێتیه، به‌ڵام یه‌كێتى گوێ به‌و كه‌سایه‌تیه لاوه‌كیانه نادات".
دواى شه‌ش ساڵ له‌ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ئه‌مساڵ جیاواز له‌ساڵانى ڕابردوو ساڵیادى ڕیفراندۆم كرایه‌وه‌و به‌شێك له‌سه‌ركرده سیاسیه‌كان به‌فه‌رمى پیرۆزبایی خۆیان گه‌یاند له‌كاتێكدا به‌پێى بڕیارى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ى سڕكرا.
ئ.ق