سۆلاری لە ریاڵ مەدرید پۆستێک وەردەگرێت

وەرزش

28/09/2022‌ 249 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە لە نزیکترین دەرفەتدا سانتیاگۆ سۆلاری یاریزان و ڕاهێنەری پێشووی یانەکە بگەڕێنێتەوە یانەی شاهانە، تا پۆستێکی پێببەخشێت.

سۆلاری پێشتر لە وەرزی 2018 بۆ 2019 بۆ ماوەى شەش مانگ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەى ڕیال مەدریدی لە ئەستۆ گرت، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە لە پۆستەکەى دوورخرایەوە و زینەدین زیدان شوێنی گرتەوە.

سۆلاری ساڵی 2000 بە گرێبەستێک بووە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید و بۆ پێنج وەرز لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ مایەوە،پێش ئەوەی ڕوو لە ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بکات.

بە هۆی خۆشەویستی بۆ یانەى ڕیاڵ مەدرید لە ئایندەیەکی نزیکدا بانگهێشتی یانەکە دەکرێتەوە پۆستێکی گرنگی پێدەبەخشرێت، بە بێ ئەوەى ناوی پۆستەکەى ئاشکرابکرێت.

س.هـ