شارپرێس:
کەمێک پێش ئێستا، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان و ئێرانیش لهسنورى خۆیهوه چەند شوێنێکی لەسنوری پارێزگای هەولێر تۆپباران دەکهنو زیانەکانیشی نەزانراون.
پەیامنێری شارپرێس لەدەڤەرەکە ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا سنوری برادۆستی تۆپبارانكردو ترسو دڵەڕاوکێی بۆ هاوڵاتیانو ڕەوەندو کۆچەرییەکان دروستکردوە.
بهگوێرهى زانیاریهكانى پهیامنێرمان، کوێستانی (ڕۆبیو ڕواڵ، گەلی ڕەش، تارستاو كەم كۆڕا) کراوهته ئامانج، دوێنیش لەڕێگهی تۆپو فڕۆکەی جەنگیهوه توركیا دەڤەرەکەی بۆردومانو تۆپبارانکرد.
پهیامنێرى شارپرێس ئهوهشى ئاشكراكرد، كهمێك لهمهوبهریش تۆپخانهكانى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆردومانى كوێستانهكانى برادۆستیان دهستپێكردۆتهوه.
تائامادەکردنی ئەم هەواڵە، ناوە ناوە دەنگی تۆپبارانەکە دەبیسترێتو جیا لەتورکیاش دوێنێ بۆ حەوتەمین ڕۆژ لەسەریەک، ئێران تۆپبارانی ناوچەکەی کردەوە.