شارپرێس:
كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان كه‌نه‌كه كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامداو ڕایانگه‌یاند، ئیدانه‌ى كاره‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌باشورو ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كه‌ن.
كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ڕۆژى 1ى ئه‌م مانگه كۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌نه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كى ڕێكخستوه به‌مه‌به‌ستى پشتیوانى له‌داخوازیه‌كانى گه‌لى كورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان‌و گه‌لانى ئێران.
وتیشى، "ڕ‌ژێمى كۆمارى ئیسلامى ئێران وێڕاى سه‌ركوتكردنى گه‌لانى ئێران، به‌بیانوى بونى حزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات ته‌جاوزى سه‌ر باشورى كوردستانیش كرد، هه‌ردوو كرداره‌كه‌ى ئێران له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه ئیدانه‌ده‌كه‌ین".
كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ڕاشیگه‌یاند، پشتیوانى له‌گه‌لانى بنده‌ستى ئێران ده‌كه‌ن‌و داواش له‌حزبه‌كانى باشورى كوردستان‌و حكومه‌تى هه‌رێم‌و عێراق ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستى جدیان هه‌بێت.
له‌ماوه‌ى ڕابردوو له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان‌و ئێران خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌ریهه‌ڵداو تائێستاش زیاتر له 100 كه‌س له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌كان كوژراون‌و زیاتر له 3هه‌زار كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
ئ.ق
