ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ئاسایشه‌وه‌

کوردستان

05/10/2022‌ 3073 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ئاشكرایده‌كات، لەدرێژەی چالاكیه‌كان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان‌و دەستگیرکردنیان‌و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستەی تەقه‌مەنی تیرۆریستان، دەست بەسەر کۆمەڵێک کەرەستەی تەقەمەنیدا گیراوه‌.


له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاسایشى گه‌رمیان ئاشكرایكردوه‌، ڕۆژى "3ى ئه‌م مانگه‌ لەلایەن هێزەکانمان لەیاریدەرێتی ئاسایشی کفری سەر بەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان
دوای کۆکردنەوەی زانیاری وردو تەواو لەسەربونی کۆمەڵێک کەرەستەی تەقه‌مەنی لەجۆری (باروت‌و ڕومانەو حەشۆ) لەدەشتایەکانی دەرەوەی شاری کفری، دەستبەجێ  هێزەکمان گەیشتنە شوێنی مەبەست".



ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "هێزه‌كه‌ دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەرەستەی تەقەمەنیدا گرت کە گوماندەکرێت به‌مەبەستی گواستنەوە لەو شوێنە حەشاردرابێت تا دواتر بۆ مەبەستی کاری  تیرۆریستی‌و تەقینەوە بەکاربهێنرێت، کەرەستەکانیش چەندینجۆری قەدەغەکراون کە بۆ کاری تیرۆریستی بەکاردەهێنرێت".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ دڵنیاییداوه‌و ده‌ڵێت:"هەمولایەک‌و هاوڵاتیانی سنوری گەرمیان بەگشتی دڵنیا دەکەینەوە، هێزەکانمان لەئامادەباشی تەواودان لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیان لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو".

ش.هـ