شارپرێس:
ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی پێشوی یانەی ڕیاڵ مەدرید له‌پۆستێكدا ڕایگه‌یاند، "من هاوڕه‌گه‌زخوازم"، ئه‌و پۆسته‌ش ناوه‌نده وه‌رزشیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكرد.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاکانی ئیسپانیا هۆكارى پۆسته‌كه‌ى كاسیاسیان ئاشكراكرد‌و ڕایانگه‌یاند، "کاسیاس ئەستێرەی ناودار تۆپی پێ لەڕقدا ئەو پۆستەی کردوەو وتویەتی:"من ھاوڕەگەز خوازم"، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە، ویستویەتی بەو دەربڕینە ئەو دەنگۆیانە بەدرۆبخاتەوە، کە لەم ماوەیەدا بڵاودەکرانەوەو باسیان لەوەدەکرد، گوایە کاسیاس پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ چەند ئەکتەرو کچە مۆدێلێک هەبوە".
ئێوارەی ئەمڕۆ ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی پێشوی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستێکی بڵاوکرده‌وه‌و نوسیویەتی:"تکایە ڕێزم بگرن، من ھاوڕەگەزخوازم".