شارپرێس ـ كه‌نداڵ جودى:
نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات (مه‌سه‌ده) له‌ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئیداره‌ى ئه‌مریكا مه‌ترسیه‌كانى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى ئێف 16یان به‌توركیا ڕاگه‌یاندوه، ده‌شڵێت:"پێمان وتن، ئه‌گه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه‌یان پێبفرۆشن له‌دژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنرێت".
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شارپرێس، سینه‌م محه‌مه‌د نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات (مه‌سه‌ده) له‌ئه‌مریكا ئاماژه به‌مه‌ترسیه‌كانى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى ئێف 16 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌توركیا ده‌كات‌و ئاشكراشیده‌كات، ڕاسته‌وخۆ ئه‌و مه‌ترسیه‌یان به‌به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مریكا گه‌یاندوه.
له‌م دیداره‌دا سینه‌م ده‌ڵێت:"به‌ئه‌مریكیه‌كان‌و كۆنگرێسى ئه‌و وڵاته‌شمان وت، ئه‌گه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه‌یان پێبفرۆشن، ئه‌وا دڵنیابن دژى كورد‌و هاوپه‌یمانه‌كه‌ى خۆتان له‌ڕۆژئاواى كوردستان‌و سوریا كه هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)یه به‌كارده‌هێندرێت".
به‌وته‌ى سینه‌م، " کریس ڤان هۆڵن سیناتۆری ئەمریکى له‌وباره‌یه‌وه پڕۆژەیه‌كى پێشکەشی ئەنجومەنی پیرانی وڵاته‌كه‌ى کردوه له‌باره‌ى ئاڵوگۆڕی فڕۆکەی ئێف-16 به‌تورکیاو ئاماژه‌ى به‌ڕێكه‌وتنێكیش كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان".
سینه‌م محه‌مه‌د باس له‌وه‌ده‌كات، "بەگوێره‌ى پڕۆژەکەی ڤان هۆڵن، کاتێک ئەمریکا بڕیاریدا فڕۆکەی ئێف-16 بداتە تورکیا، پێویستە ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕێککەوتنێک له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات كه دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕۆژئاوای کوردستان به‌كارنه‌هێنێت، به‌ڵام ئەم پڕۆژەیە هێشتا لەگفتوگۆدایە، تائێستا نازانرێت ئایا ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پەسەندی دەکات یان نا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەکۆبونەوەی ناتۆ لەمەدرید لە 30ی حوزەیران ڕایگەیاند، "خواستى ئه‌وه‌مان هه‌یه فڕۆکەی ئێف-16 بەتورکیا بفرۆشین، له‌پێناو دوركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته له‌ڕوسیا، بەڵام بەتەنها ناتوانم بڕیاربده‌م، نازانین ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پەسەندی ده‌كات یا نا".
به‌وته‌ى سینه‌م محه‌مه‌د، ته‌واوى ئەندامانی ئەنجومەنی پیران، دژی بڕیاری فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-16 بەتورکیا بون، لەو چوارچێوەیەدا 35 ئەندامی ئەنجومەنه‌كه نامەیەکیان بۆ بایدن ناردوەو وتویانه، "فرۆشتنی ئه‌و فڕۆکەیه به‌تورکیا پوچەڵه، سورین لەسەرئەوەی فڕۆکەی ئێف-16 نەدرێتە تورکیا، چونکە ئەردۆغان هه‌موو یاساكانى پێشێلکردوەو سەرەڕای ئەوەش بەپێدانی ئەو چەکانە، کوشتن‌و وێرانکاریی زۆر لەناوچەکەدا دەبێت‌و نابێت سوپای تورکیا پشتیوانییەکی زۆری لێبکرێت".
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى سینه‌م محه‌مه‌د، "ئیدارەی ئەمریکا فشار لەکۆنگرێس ده‌كات بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-16 بەتورکیا، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌نكه‌ره له‌ڕوسیا دوربخه‌نه‌وه".
سینه‌م محەمەد ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "له‌دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مریكاو كۆنگرێسمانه‌كانى ئه‌و وڵاته سه‌رجه‌م داواكاریی‌و مه‌ترسیه‌كانمان به‌هه‌ند وه‌رگیران‌و ئه‌وانیش كۆكبون له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانى توركیا له‌ئه‌گه‌رى ده‌ستكه‌وتنى فڕۆكه‌ى ئێف 16".
به‌رپرسه باڵاكه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا بۆ شارپرێس ئه‌وه‌ى ڕونكرده‌وه، "ئه‌گه‌رچى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى داگیركردنى ڕۆژئاواى كوردستانى كردوه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه نه‌چۆته بوارى كرداریه‌وه، به‌ڵام پێمانوایه، له‌ئاینده‌داو له‌ئه‌گه‌رى به‌هێزبونى زیاترى سوپاى توركیادا مه‌ترسیه‌كان بۆسه‌ر كورد‌و ڕۆژئاواى كوردستان زیاتر ده‌بن‌و داعش‌و گروپه توندڕه‌وه‌كانى تریش زیاتر له‌په‌ناى توركیادا ده‌بنه مه‌ترسی".
سەبارەت بەفڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان‌و هه‌ڵوێستى وڵاتانى ئه‌مریكاو ئه‌وروپا، سینه‌م ده‌ڵێت:"به‌هه‌مولایه‌كمان وتوه، بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ڕێگری لەئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش دەکات له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش فشارێکى جدى له‌سه‌ر ئه‌نگه‌ره پێویسته به‌تایبه‌ت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌و خودى ئەمریکا".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامى واشنتۆن بۆ داواكاریی‌و مه‌ترسیه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان، به‌رپرسه باڵاكه‌ى ڕۆژئاوا ئه‌وه‌ى ڕونكرده‌وه، "ئەوان جه‌ختیانكرده‌وه کاردەکەن بۆ وەستاندنی هێرشی فڕۆكه بێفڕۆکەوانه‌كان‌و هێرشی تر بۆ دروستکردنی سەقامگیریی لەسه‌ر ناوچەکەو ئه‌وه‌شیان پێڕاگه‌یاندین، سه‌قامگیریی‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش‌و هاوكاریكردنى هه‌سه‌ده ئامانجى ئێمه‌یه له‌سوریاو ڕۆژئاواى كوردستان".
ش.هـ