لیڤا لەدوا خولەکدا بارسای ڕزگارکرد

وەرزش

30/10/2022‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێش:

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی پۆڵەندی، لە کاتێکی کوشندەدا، لە گەڕی دوازدەیەمی خولی ئیسپانیا، چاڤی لە تەڵەی یەکسانبوون لە بندەستی ڤالێنسیا رزگار کرد.

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی پۆڵەندی، سەرکردایەتی یانە کەتەلۆنییەکەی کرد و گۆڵێکی لە بەرامبەر ڤالێنسیای میوانداریدا لە دو خولەکەکان تۆمارکرد.

بارسێلۆنا کۆی خاڵەکانی بۆ 31 خاڵ بەرزکردەوە، بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەی گرت، بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کە لە پلەی دووەمدایە، ئەمڕۆ  یەکشەممە میوانداریی جیرۆنا دەکات.

لە لایەکی دیکەوە کۆی خاڵەکانی ڤالێنسیا بە ١٥ خاڵ لە پلەی دەهەمدا چەقی بەستووە.