لاپتۆپە نوێکەی "شاومی" ڕکابەریی بەرهەمەکانی ئەپڵ دەکات

هەمەڕەنگ

02/11/2022‌ 135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارثريَس:

بەشێک لەپێگەکانی ئینتەرنێت تایبەتمەندییەکانی لاپتۆپە نوێکەی کۆمپانیای شاومی (Xiaomi) چینییان ئاشکراکردوە کە بەپێی ئەو تایبەتمەندییانەی بڵاوکراوەتەوە دەبێتە ڕکابەری سەرەکیی لاپتۆپەکانی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی.

زانیارییە دزەپێکراوەکان دەڵێن شاومی لە27ی ئەم مانگە نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی Redmi Note 12 ئاشکرادەکات، هەروەک لەهەمان رِۆژیشدا لاپتۆپی Xiaomi Book Air 13 نوێش نمایشدەکات.

باس لەوەشکراوە، لاپتۆپەکە بۆدییەکی تەنکی دروستکراوی لەئەلەمنیۆم دەبێت کە ئەستورییەکەی تەنها 12 ملمە، بەوەش دەبێت بەتەنکترینء کەمکێشترین لاپتۆپی کۆمپانیا چینییەکە.

ئامێرەکە هەروەک شاشەیەکی ئۆلێدی قەبارە 13.3 ئینچی دەبێت کە رِەهەندەکانی بریتین لە"16:10" هەروەک کوالێتی پیشاندانی بریتییە لە(2880/1800) پێکسڵء تێکڕای نوێبونەوەی 60 هێرتز.

هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی تری لاپتۆپەکەن بریتین لەبونی پڕۆسێسەری Core-i5و Core-i7ی نەوەی دوازدەو رِامێکی LPDDR5 قەبارە 16 گێگابایتء یادگەیەکی ناوخۆیی جۆری SSD بەتوانای 512 گێگابایتء 1 تێرابایت.

جگە لەوەی لاپتۆپەکە دەرچەی USB-Cی دەبێت بۆ بارگاویکردنەوەو گواستنەوەی داتاکان.

و: ئاکۆ ئاڵی